سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وازهێنانی لە کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیاند


وێستگە نیوز-

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ رایدەگەێنێت "لەنێو کۆمەڵدا چینایەتی دروست بوە و بەشێکیان لەسەرەوەن و بەشێکی دیکەشیان لە خوارەوەن".

ئەمڕۆ چوارشەممە عەباس محەممەد سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیی لە کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند و باسی لەوەکرد لەمەودوا وەک فراکسیۆنیکی سەربەخۆ بەردەوام دەبێت لەئەنجومەنەکە.

عەباس محەممەد لە چوار خاڵدا باسی لە هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەکەیی کرد لە کۆمەڵی ئیسلامی و رایگەیاند "دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی حیزب و هەڵبژاردنی کۆمەڵێک کەسی نوێ و خاوەن بڕوانامە ، هەر زوو لەلایەن بەرپرسانی باڵای کۆمەڵەوە دژایەتی ئەو کەسانە کراوە و ناچار بە دەست لەکارێشانەوە کراون،چونکە ئەو کەسانە بیرکردنەوەیان بۆ کاری حیزبایەتیکردن جیاوازتر بوە و ئارەزویان کردوە کۆمەڵ بە جەماوەری کەن و جیگای هەموو کەسی تیادا بێتەوە نەک تەنها ئیسلامییەکان".

عەباس مححمەد ئاماژەی بەوەدا "کۆمەڵی ئیسلامی لە بنەما شەرعییەکان لایداوە و لەناوخۆیدا دادگەری و یەکسانی نەماوە و ئەو بنەمایانە نەماون کە کۆمەڵی لەسەر دامەزرابو، هەروەها چینایەتی تیادا دروست بوە بەجۆرێک تا ئێستا بەشێک کەس لە سەرەوەن و دۆخیان زۆر باشە و ئامۆژگاری ئەندامەکانی خوارەوەش دەکەن کە دۆخیان خراپە ئارام بگرم چونکە قەیرانە".

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ وتیشی "یەکێکی تر لە هۆکارەکانی دەستلەکار کێشانەوەمان داخراوەی وتاردانی کۆمەڵ بەجۆرێک لە چاوەروانی ئێمە نەبوە، چونکە بەوشێوەیە ناتوانێت کار بکرێت و دەنگ بەدەست بهێنرێت، لە ئێستاشدا ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ ئێستا وازی لەدارشتنی بەرنامەی کاری حیزبایەتی هێناوە و خەریکی مشتومڕی بون و نەبونی ئاگری نەورۆزم و هێشتا دەستێوەردان دەکەن بۆ ریگە گرتن بێژەری ئافرەتان بۆسەر کەناڵەکان، بۆیە جێگای ئەوکەسانە نابێتەوە کە دەیانوێت حیزبەکە گەورتر بێت".

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئەوەشی وت "یەکێکی تر لە هۆکارەکان بێ باکی و بێمەنتی سەرکردایتی کۆمەڵە لە بەرامبەر دەست لەکارکێشانەوەی ٣ ئەندامی سەرکردایەتی و ٧٠ کادری باڵا و ناوەندی و دەیان کەسی تری کۆمەڵی ئیسلامی لە مانگی رابردو ، بەڵام حیزب منەتی پێیان نەبووە، بۆیە لە سۆنگەی هەست کردنم بە بەپرسیارییەتیمەوە و دەچمە پاڵ بەرەی دەست لەکارکێشاوەکان و لەگەڵ ئەوان دەبم و لەمەودوا من چیدیەکە کۆمەڵ نیم و لە ئەنجومەنی پارێزگاش لە فراکسیۆنی کۆمەڵ دەکشێمەوە و خۆم فراکسیۆنێکی سەربەخۆ دروست دەکەم و لەپێشتیش بە جددیتر کار دەکەم بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان".

هــ.ب


PM:12:36:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت