جانتا ره‌شه‌كه‌ی پۆمپیۆ له روسیا مشتومڕی ناوه‌ته‌وه
کیری و پۆمپیۆ لەکاتی سەردانەکەیان بۆ روسیا
وێستگه نیوزـ
دوای سوپرایزه‌كه‌ی جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می باراك ئۆباما كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ روسیا به‌جانتایه‌كی سوره‌وه له فڕۆكه‌كه‌ی هاته‌خواره‌وه، ئه‌مجاره مایك پۆمپیۆ-ی هاوتای له سه‌رده‌می تره‌مپ، جانتا سوره‌كه‌ی به ره‌ش گۆڕیووه، ئه‌وه‌ش مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و جانتایانه ناوه‌ته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی ئایاری 2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌ویه ئه‌مریكا سه‌ردانی روسیای كرد و له‌كاتی دابه‌زینی له فڕۆكه‌كه‌ی جانتایه‌كی ره‌شی به‌ده‌سته‌وه بوو، ئه‌وه هاوشێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی جۆن كیری، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه له مانگی ئازاری 2016 سه‌ردانی مۆسكۆی كرد و به هه‌مانشێوه له‌كاتی دابه‌زینی له فڕۆكه‌كه‌ی جانتایه‌كی سوری به‌ده‌سته‌وه بوو.
جانتا سوره‌كه‌ی ده‌ستی كیری له‌وكاته‌دا مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه و بووه جێگه‌ی بایه‌خی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا، پوتن خۆی رانه‌گرت و ده‌ستی بهگاڵتهكرد له‌گه‌ڵ كیری و به گاڵته‌وه پێی وت: "ئه‌مڕۆ كه بینیم له فڕۆكهكهت دێیته خواره‌وه و خۆت جانتا و كه‌لوپه‌له‌كه‌ی خۆتت هه‌ڵگرتوه، تۆزێك دڵته‌نگ بووم."
پوتن به كیریی وت: "له‌لایه‌كه‌وه ئه‌مه شتێكی دیموكراتییه به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا نادیموكراتییه، ده‌ڵێی له ئه‌مریكا كه‌س نییه یارمه‌تیی وه‌زیری ده‌ره‌وه بدات كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ڵبگرێت، له‌كاتێكدا دۆخی ئابوری لای ئێوه زۆر باشه و ده‌توانن كه‌سێك بۆ ئه‌و كاره بگرن".
پوتن هه‌ر دڵی ئاوی نه‌خوارده‌وه و به‌رده‌وام بوو له گاڵته‌كردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیری و وتی: "وا به خه‌یاڵمدا هات ئه‌و جانتایه شتێكی تێدا بێت نه‌توانن به‌باشی بیپارێزن، ده‌بێت چ شتێكی به‌نرخی تێدا بێت، له‌وه ده‌چێت پڕ بێت له پاره بۆ ئه‌وه‌ی به‌وپاره‌یه سازش له‌سه‌ر پرسه گه‌وره‌كان بكه‌ن".
وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه، جۆن كیری خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و تێبینییهی جانتاكه‌ی ده‌ستی ده‌ربڕیووه و له وه‌ڵامدا به پوتنی وتوه: "سوپاس جه‌نابی سه‌رۆك، كه بوار هه‌بوو روبه‌ڕوو قسه بكه‌ین، پیشانت ده‌ده‌م جانتاكه چیی تێدایه، له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه به‌دڵتان ده‌بێت و ده‌بێت به سوپرایزێكی جوان".
له لێدوانێكی ئهوكاتهشیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، جۆن كیری به‌ڵێنی دا كه ناوه‌ڕۆكی ناو جانتاكه‌ی به‌نهێنی له‌نێوان خۆی و ڤلادیمێر پوتندا بمێنێته‌وه، بۆیه تائێستا ئه‌و نهێنییه ئاشكرا نه‌بووه و نازانرێت چی له‌ناو جانتا سوره‌كه‌دا بووه.
دواتر مشت‌ومڕ له‌سه‌ر جانتا سوره‌كه‌ی كیری بڕایه‌وه و ده‌نگی نه‌ما، به‌ڵام ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ده‌بێت جانتا ره‌شه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی پۆمپیۆ چیی بۆ سه‌رۆكی روسیا تێدا بێت؟ له‌كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكی زۆر هه‌ستیار و ئاڵۆزدا ده‌ڕوات وه‌ك له‌وه‌ی له سه‌رده‌می باراك ئۆباما له‌نێوان واشنتن و مۆسكۆدا هه‌بوو.
جانتا رەشەکەی پۆمپیۆ
جانتا سورەکەی کیری
PM:12:16:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت