ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە


وێستگە نیوز-

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خراونەتە پلەیەکی بەرزی ئامادەباشییەوە و ئامادەن بۆ هەر هەڕەشەیەک، کە لەلایەن هێزەکانی گرێدراو بە ئێرانەوە بکرێتە سەریان.

شەوی ڕابردوو، سوپای ئەمریکا بەیاننامەیەک بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە "هێزەکانمان لە عێراق خراونەتە پلەیەکی بەرزی ئامادەباشییەوە، بەهۆی بوونی هەڕەشە لەلایەن ئەو هێزانەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن لە ناوچەکەدا".

سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەش داوە"هەڕەشەکان بۆسەر سوپای ئەمریکا لە عێراق پێدەچێت کتوپڕ و چاوەڕواننەکراو بن، بۆیە چاودێریی دەکەین".

لە بەیاننامەکەی سوپای ئەمریکا کە شەوی رابردو بڵاویکردەو ئەوەشی وتووە "هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خراونەتە ئامادەباشییەوە، ئەویش بەهۆی بوونی هەڕەشە لەلایەن ئەو هێزانەوە کە لە لایەن ئێرانەوە کۆمەک و پشتیوانی دەکرێن لە ناوچەکەدا".

بێڵ ئۆربان وتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی ناوەندی هێزەچەکدارەکانی ئەمریکاوە و بەرپرس لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وئاسیای ناوەڕاست ڕایگەیاند "هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خراونەتە پلەیەکی بەرزی ئامادەباشییەوە، چاودێری ئەو هەرەشانەش دەکەین، کە پێدەچێت هەڕەشەی دڵنیاکەرەوە بن".

بێڵ ئۆربان ئاماژەی بەوەداوە "هەڕەشەکان بۆسەر سوپای ئەمریکا لە عێراق پێدەچێت کتوپڕ و چاوەڕواننەکراون بن".

فەرماندەیی ناوەندی هێزەچەکدارەکانی ئەمریکا وتیشی "ئەوان لە نزیکەوە چاودێری ئەو هەڕەشانە دەکەن کە راپۆرتە هەواڵگرییەکان پشتڕاستیانکردووەتە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق".

هــ.ب


AM:11:43:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو