ئەنجومەنی سەربازی سودان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەی رێککەوتن


وێستگە نیوز-
ئەنجومەنی سەربازیی و ئۆپۆزیسیۆنی سودان لەسەر گۆڕینی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان بۆ دەسەڵاتێکی مەدەنی رێککەوتن.

ئەمڕۆ چوارشەممە جەنەڕاڵ یاسر عەتا، وتەبێژی ئەنجومەنی راگوزەری سەربازیی سودان رایگەیاندوە "لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادی و بزوتنەوەی گۆڕانی نیشتیمانی سودانی گەیشتوونەتە رێککەوتن و دەبێت لەماوەی سێ ساڵدا دەسەڵاتی سەربازیی بۆ دەسەڵاتێکی مەدەنی لە سودان بگۆڕن'.

ژەنەراڵ یاسر عەتا راشیگەیاند، ئاماژەی بەوەدا "بڕیارە کە شەش مانگی داهاتوودا رێککەوتنێکی ئاشتی واژوو دەکەن و خواستەکانی گەلی سودان".

وتەبێژی ئەنجومەنی راگوزەری سەربازیی سودان ئەوەشیو وتووە "لەگەڵ ئەو دوو لایەنەی ئۆپۆزسیۆن رێک کەوتن، کە یەکێک لە خاڵەکان بریتی بێت لە وەرگرتنی لەسەدا ٪٧٦ی کورسییەکانی پەرلەمان هی ئەوان بێت.
هــ.ب


AM:11:19:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت