رۆژنامه‌ی میره‌ر: مه‌ترسییه‌كی گه‌ردونیی نوێ هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
زانایانی بواری فیزیای گه‌ردونی هۆشدارییان له مه‌ترسییه‌كی نوێ له بۆشایی ئاسمان داوه و ده‌ڵێن ئه‌و مه‌ترسییانه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی بۆ داهاتووی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی.
رۆژنامه‌ی میره‌ر-ی چاپی به‌ریتانیا له‌زاری زاناكانی فیزیای گه‌ردونی بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه مه‌ترسییه‌كه به‌هۆی پرۆسه‌ی كانزاسازیی بۆشایی ئاسمانه‌وه دروستبووه، چونكه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، كۆمپانیاكانی تازه‌پێگه‌یشتوه‌كانی كانزاسازی له‌سه‌ر زه‌وی رویان له كانزا و مادده به‌نرخه‌كان كردوه كه له هه‌سارۆچكه و هه‌ساره‌كانی نزیك گۆی زه‌وی هه‌یه.
ئاشكراشیكردوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كانزا به‌نرخه سروشتیانه، به ئاسن و زێڕ و پلاتینه‌وه، له‌سه‌ر زه‌وی بونایه، ئه‌وا نرخه‌كه‌یان ده‌گه‌یشته چه‌ندین ترلیۆن دۆلار، به‌ڵام پشكی شێری ئه‌و سه‌رچاوانه له بۆشایی ئاسماندان و بۆ بنیادنانی شوێنی نیشتنه‌جێبونی كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو هه‌ساره‌ی مانگ و مه‌ریخ و دروستكردنی موشه‌ك به‌كارده‌هێنرێن.
زاناكان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر پارێزگاری له سیستمی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر نه‌كه‌ین و ئه‌وه‌نده بۆ بواری پیشه‌سازی قۆرغی نه‌كه‌ین، ئه‌وا ره‌نگه سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی به‌رده‌ستی مرۆڤ كه ئێستا هه‌ن به‌كاربهێنرێن و له‌به‌رده‌ستدا نه‌مێنن.
مارتن ئاڵڤێس، زانای فیزیای گه‌ردونی له زانكۆی كامبریج پێی وایه كه قۆرغكردنی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، ئاسه‌واری خراپی له‌سه‌ر ئایینده‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت.
زاناكان داوا ده‌كه‌ن 85%ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆی بخرێته ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی مرۆڤایه‌تی و چیتر قۆرغ نه‌كرێت، به‌ڵام پێیان وایه كه سه‌خته بتوانرێت گه‌ردون له پرۆسه‌ی كانزاسازی بپارێزرێن، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه زاناكان پێیان وایه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر داهاتووی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی.
PM:10:27:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت