هێرشی حوسییه‌كان بۆسه‌ر سعودیه نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی حوسییەکانەوە هێرشکرایە سەر دوو دامەزراوەی نەوتی عه‌ره‌بستانی سعودی، ئه‌وه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزببێته‌وه.
به‌پێی میدیا جیهانییه‌كان، دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعودیه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی نرخه‌كانی ئه‌مڕۆ، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت، 92 سه‌نت به‌رزبووه‌و گه‌یشته 71.15 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 64 سه‌نت زیادیكرد و گه‌یشته 61.68 دۆلار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2019، کەناڵی مەسیرەی سەربە حوسییەکانی یەمەن بڵاویكرده‌وه ئەو هێرشە لەلایەن گروپی ئەنسارالله ی یەمەنییەوە ئەنجامدراوە کە گروپێکی حوسییەکانە و هێرشەکەش لەڕێگای 7 فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراوەتەوە سەر ئەو دوو بنکە نەوتییە سعودیە"، کەناڵەکە هێرشەکەی بە "بەئامانجگرتنێکی سەربازی گەورەی دوژمن" ناوبردوە.
کەناڵی مەسیرە ئاماژەی بەوەشداوە "هۆکاری ئەو هێرشەش ئەوەیە کە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبییەوە کە سعودیە سەرۆکایەتی دەکات ئابڵوقەیەکی بەهێزی خستوه‌ته‌سەر هاوڵاتیانی یەمەن حوسییه‌كان".
له‌به‌رامبه‌ریشدا وەزارەتی نەوتی سعودیە دوای هێرشه‌كه رایگه‌یاند: "گواستنەوەی نەوتیان لەو دوو دامەزراوەیە وەستاندوە بەڵام لەسەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی دیکە گواستنەوەی نەوت بەردەوامە".
PM:05:44:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت