روسنه‌فت: له‌مساڵدا حكومه‌تی هه‌رێم ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار قه‌رزی داینه‌وه
وێستگه نیوز –
كۆمپانیای روس نه‌فت رایگه‌یاند كه له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانیان لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مبووه‌وه بۆ ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای روسنه‌فت له پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاند كه تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2018 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی سێ ملیار دۆلاری كۆمپانیاكه قه‌رزار بووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا قه‌رزه‌كان كه‌مبوونه‌وه بۆ یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای روسنه‌فت كه له‌لایه‌ن ئیگۆر سجین راوێژكاری نزیكی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت و ده‌یگوازێته‌وه بۆ پاڵاوگه‌كانی له ئه‌ڵمانیا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2019دا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و بڕی قازانجه‌كانیان زیادیكردووه.
كۆمپانیاكه هۆكاری زیادبوونی قازانجه‌كانیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ زیادبوونی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه نه‌وتییه نوێكان و سه‌قامگیری بازاڕی دراوه جیهانییه‌كان.
PM:12:19:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت