شوان عه‌توف: به‌ده‌ر له‌په‌یكه‌ری دڵ سه‌رگه‌رمی كارێكی گه‌وره‌ترم
هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف
وێستگه نیوز-
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی په‌یكه‌ری دڵ، كه وابڕیاره له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌سینه‌ماكانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و نمایشبكرێت، ڕایگه‌یاند كه به‌ده‌ر له‌و فیلمه سه‌رگه‌رمی كارێكی سینه‌مایی گه‌وره‌تره.
هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه فیلمی په‌یكه‌ری دڵ سه‌رجه‌م كاره‌كانی كۆتایی هاتووه‌و ترێله‌رو پۆسته‌ری بڵاوبۆته‌وه‌و "چاوه‌ڕوانبن له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان نمایش ده‌كرێت".
شوان عه‌توف وتی" دڵنیابن ئه‌مه یه‌كه‌مین كاری فیلمی درێژی من نابێت، به‌ڵكو كاری سینه‌مایی گه‌وره‌ترم به‌ده‌سته‌وه‌یه".
شوان عه‌توف له‌ئێستادا سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ نمایشكردنی فیلمی په‌یكه‌ری دڵ.
عه‌تووف وتی "په‌یكه‌ری دڵ، فیلمێكی رۆمانسی روخسار ته‌نزی ، گۆرانی ئامێزه، به‌رهه‌می كام پرۆده‌كشن و میترۆنیۆم پرۆده‌كشنه، بیرۆكه‌ی به‌رێز عه‌بدلوغه‌فاره‌و سینارۆێۆی لوقمانی سوغه‌ن وه‌ره".
ئه‌م فیلمه ئاماده‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆو ده‌رهێنانی شوان عه‌توفه. فیلمه‌كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌رهه‌می هێناوه. سه‌رجه‌م لۆكه‌یشنه‌كان له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌رێتی.
شوان عه‌تووف وتی "له 90% گروپی كاستی فیلمه‌كه كوردن و گرنگییه‌كه‌شی له‌وادایه كه كاسته‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌ئه‌ستێره كۆنه‌كان و نوێكانی كورد.."
ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌رهه‌مهێنانی فیلمی درێژ وه‌ك چالاكییه‌كی گرنگی سینه‌مایی وه‌ستاوه، له‌دوای ئه‌م پێنج ساڵه ئه‌مه یه‌كه‌مین فیلمی درێژه‌و یه‌كه‌مین كاری شوان عه‌تووفیشه له‌و بواره‌دا.
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی وێستگه نیوز له‌سه‌ر ناونیشانی فیلمه‌كه، شوان عه‌تووف وتی "په‌یكه‌ری دڵ هه‌ڵقوڵاوی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌كاركته‌رێكی ناو فیلمه‌كه‌وه هه‌یه ناتوانێت قسه‌بكات، ئه‌م كاره‌كته‌ره براكه‌ی له‌وپه‌ڕی عه‌شق و هه‌ژاریدایه".
PM:02:39:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت