تاوانێك لوبنانی هه‌ژاند
حەسەن بەشیر، منداڵە کوژراوەکە بەدەستی براکەی
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان دوای هه‌فته‌یه‌كی له به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه گومانلێكراوی سه‌ره‌كیی كوژرانی منداڵێكیان ده‌سگیركرد كه ئاسه‌واری 14 لێدان بە چه‌قۆ به جه‌سته‌یه‌وه بووه، ده‌ریشكه‌وتووه كه بكوژه‌كه براكه‌ی خۆیه‌تی.
روداوه‌كه له ناوچه‌ی عه‌باسیه له باشوری لوبنان رویداوه و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵێك به ده‌ست به‌ستراوه‌یی، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و 10 كه‌سیان به گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیركرد.
منداڵه‌كه به‌ناوی حه‌سه‌ن به‌شیر، ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 6 ساڵه و هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان بۆیان ده‌ركه‌وت كه حه‌سه‌ن له‌لایه‌ن بیلال-ی برایه‌وه كوژراوه كه هێشتا ته‌مه‌نی 12 ساڵیی تێنه‌په‌ڕاندووه.
بیلال دانی به‌وه‌داناوه كه 14 چه‌قۆی له حه‌سه‌نی برای داوه، له‌كاتی دانپێدانانیشدا وتویه‌تی كه حه‌سه‌نی برای هیچ به‌شداریی له په‌یداكردنی بژێویی ژیانیان نه‌كردوه، له‌كاتێكدا ئه‌م به‌ده‌ست ژیانه‌وه ماندووه و شه‌و و رۆژ وه‌ك ده‌ستگێڕ له شه‌قامه‌كاندا كارده‌كات و سواڵیش ده‌كات.
PM:08:58:11/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 13876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت