جەمیل رۆستەمی کار بۆ دەرهێنانی فیلمێک بۆ نادیە موراد دەکات

‌نادیە موراد و جەمیل رۆستەمی

وێستگه‌ نیوز ـ
جەمیل رۆستەمی، ده‌رهێنه‌ری فیلمی ژانی گه‌ل، فیلمێک دەربارەی نادیە موراد براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ دەردەهێنێت.


بەپێ راپۆرتی سایتی ئیسنا، جەمیل رۆستەمی لەم ساڵانەی دوایدا لە بواری سینەمادا کەمتر کاری کردووە و کەمتر دەرکەوتووە، ساڵی رابردوو فیلمی سینەمایی (بی تار)ی دەرهێنا، کە هێشتا قۆناغەکانی هونەری فیلمەکە کۆتایی نەهاتووە و کاتی تەواوبوون و نمایشکردنی نادیارە.

کارەکانی رۆستەمی دەرهێنانی فیلمەکانی لاوانەوەی بەفر و ژانی گەل بوو و فیلمی (بی تار)ی دوای هەشت ساڵ لە دەرهێنانی فیلمی (چــــاو) وێنەگرتووە و، ئێستا بەنیازە فیلمە نوێیەکەی دەربارەی نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی، کە لە ماوەی پێشوودا خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی بەدەستێنا، دەربهێنێت.

رۆستەمی لە ئێستادا خەریکی نووسینەوەی فیلم نامە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەی فیلمەکەیە، بەمزووانە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نادیە موراد سەفەرەکانی خۆی بەرەو عیراق و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپا دەستپێدەکات.

پێشتر چەندین فیلمی هەواڵی و چەند دۆکیومێنتارییەک دروستکراون لەسەر نادیە، کە لە ساڵی 2018 خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی بەدەستهێنا لەپێناو سەرکەشی و صراعاتەکانی، کە یەکێکبوو لە قوربانییانی دەستی داعش، بەڵام ئەمە یەکەم فیلمی سینەمایی دەبێت کە دروستدەکرێت و بەو شێوەیە بەرنامەڕێژیی بۆ کراوە تــا خەڵاتی نۆبڵ بەدەستبهێنێت لە بواری گەورەترین دەرهێنانی فیلم.

بەپێی وتەی جەمیل رۆستەمی، دەرهێنانی فیلمەکە لە عیراق و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپا دەبێت، ئەم دەرهێنەرە دوو جار کاندیدی ئۆسکار بووە بۆ فیلمەکانی شیوەنی بەفر ساڵی 2006 و، ژانی گەل ساڵی 2008، جگە لە شارەزایی لە زمان و فەرهەنگ و کەلتوری کوردی، هەڵبژاردنی پرۆژەیەکی گەورە بۆ فیلم یەکێکە لە سیفاتەکانی رۆستەمی بۆ دەرهێنانی فیلم.

ئەم فلمەش وەک ژانی گەل، کۆمەڵێک لە ئەکتەرانی بەناوبانگ و لێهاتوو تیایدا بەشداردەبن، بە مەشهەد و وێنەگرتنێکی بەهێز، ئەم فیلمە بۆ وڵاتانی دەرەوەی ئێران مایەی سەرنج و تێڕامانێکی زۆربوو، بەڵام هێشتا لە ناوخۆی ئێراندا مۆڵەتی نمایش و پەخشکردنی نەبووە.

هــ. ر


PM:08:05:04/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت