شاجوان به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه
فاتیمه داڤیلا
وێستگه نیوزـ
فاتیمه داڤیلا، خانمه شاجوانی پێشووی ئۆرگوای له حه‌مامی ه‌وتێلێكی شاری مه‌كسیكۆ سیتی له وڵاتی مه‌كسیك به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه.
فاتیمه‌ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له كێبڕكێی شاجوانی 2006ی ئۆرگوای نازناوی شاجوانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه‌وه، شاجوان وه‌ك كچه مۆدێل كار كردوه.
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردو و هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا شاجوان خۆی په‌نای بۆ خۆكوشتن و خۆ هه‌ڵواسین بردووه، یان ده‌ستێكی دیكه ئه‌و كاره‌ی كردوه.
میدیاكان ناوی ئه‌و هۆتێله‌یان نه‌هێناوه كه شاجوان تیایدا هه‌ڵواسراوه، به‌ڵام ئه‌و رۆژنامانه‌ی به زمانی ئیسپانی ده‌رده‌چن ئاشكرایان كردوه كه هۆتێله‌كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی ئه‌ڵتادێنا له ناوچه‌ی بێنتۆ خوارێز له مه‌كسیكۆ ستی پایته‌خت.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌كسیك و باڵیۆزخانه‌ی ئۆرگوای له‌و وڵاته له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له گیانله‌ده‌ستدانی شاجوان ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی.
PM:11:22:03/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 10844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت