ژاپۆن..دیارده‌ی گێچه‌ڵی سێكسی له‌زیادبوندایه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی داد-ی ژاپۆن ئاشكرایكرد كه ده‌ستیكردوه به چاره‌سه‌ركردنی زیاترله هه‌زار و 600 حاڵه‌تی نوێی پێشێلكردن كه هاوشێوه‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤه، به‌تایبه‌ت گێچه‌ڵی سێكسی كه وه‌ك دیارده رێژه‌كه‌ی له‌زیادبوندایه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ژاپۆن، له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی ساڵانه، رێژه‌ی گێچه‌ڵی سێكسیی نوێ له‌و وڵاته 35.3% زیدایكردوه و له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردووش‌دا 300 بۆ 340 گێچه‌ڵی نوێ تۆمار كراوه.
هاوكات جوڵانه‌وه‌یه‌ك به هاشتگاگی #MeToo كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌ریهه‌ڵداوه و خانمان له‌رێی ئه‌و هاشتگاوه ئه‌زمونی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، داوا ده‌كات داوا له خانمانی ژاپۆن ده‌كات له حاله‌تی رودانی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له‌نێو ئه‌و گێچه‌ڵانه‌ی به خانمانی ژاپۆن كراوه باس له‌وه ده‌كرێت كه خاوه‌ن كاره‌كان توانجی سێكسیان له كارمه‌نده‌كانیان داوه یان له‌سه‌ر روخسار و جلوبه‌رگیان قسه‌یان پێ وتون.
PM:07:10:03/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت