دوای مردنی مێرده‌كه‌ی خۆشی مرد

‌وێنە-گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

خانمێكی مه‌غریبی دوو رۆژ دوای مردنی مێرده‌كه‌ی كۆی دوایی كرد ئه‌وه‌ش به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی به‌ ده‌رمانێك كه‌ له‌ هه‌مان ده‌رمانی مێرده‌كه‌ی بووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی LBC، كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و ژن و مێرده‌ رۆژی هه‌ینیی رابردوو ده‌رمانێكی گیاییان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی خواردووه‌.

راشیانگه‌یاندوه‌ كه‌ دوای خواردنی ئه‌و ده‌رمانه‌ گیاییه‌، ژن و مێرده‌كه‌ هه‌ستیان به‌ ئازارێكی زۆر له‌ سكیاندا كردوه‌ و دواتر براون بۆ نه‌خۆشخانه‌.

دوای پشكنین پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ ژن و مێرده‌ مه‌غریبییه‌كه‌ به‌هۆی خواردنی ئه‌و ده‌رمانه‌ گیاییه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون و سه‌ره‌تا پیاوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوای دوو رۆژیش ژنه‌كه‌ گیانی سپاردوه‌.


PM:06:49:02/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو