ئه‌و فه‌یسبوكه‌ی ئێستا هه‌تانه كۆتایی هات
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای فه‌یسبوك ئاشكرایكرد كه چه‌ندین گۆڕانكاریی گه‌وره له شێوه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا ده‌كات، ئامانجی گۆڕانكارییه‌كانیش فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كه بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی زیاتری به‌كارهێنه‌ران له یه‌كتر.
له هه‌شته‌م كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبوك F8، رایگه‌یاندوه كه گۆڕانكارییه‌كان خاسیه‌تی تایبه‌تی و پارێزراو له‌خۆ ده‌گرن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له مێژووی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا.
هاوكات مارك زوگه‌ربێرگ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فه‌یسبوك ئاشكرایكردوه كه دووباره دیزاینكردنه‌وه‌ی فه‌یسبوك یه‌كێك ده‌بێت له دیارترین گۆڕانكارییه‌كان به‌جۆرێك كه چیتر ره‌نگی شین به‌سه‌ر روخساری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا زاڵ نابێت.
به‌وته‌ی زوكه‌ربێرگ، دیزاینی لۆگۆی فه‌یسبوك بۆ مۆبایل به ره‌نگی شین نامێنێت و چوارچێوه‌ی لۆگۆكه ده‌بێت به ره‌نگی سپی و له‌به‌كارهێنانیشدا زیاتر بایه‌خ به پۆست و چالاكییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه ئه‌ندامی گروپه‌كانن.
ده‌شڵێت له دیزاینه نوێیه‌كه‌ی فه‌یسبوكی سه‌ر مۆبایل، زیاتر پۆستی گروپه‌كان دێته‌سه‌ر شاشه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه،ئه‌وه‌ش تا بتوانن ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ یه‌كتری بنوسن و پۆسته‌كانی یه‌كتر ببینن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌وه‌ی له گروپه‌كاندا ده‌نوسرێت، به‌كارهێنه‌ری دیكه نه‌یبینن ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و گروپانه نه‌بن.
زوكه‌ربێرگ ئاشكرایكردوه زیاتر له 400 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك ئه‌ندامی گروپه‌كانن، بۆیه گۆڕنكارییه‌كان تایبه‌ت ده‌بێت به‌و گروپانه، هاوكات ئه‌ندامانی گروپه‌كان ده‌توانن به ئاسانی ئه‌و گروپانه‌ی دیكه بدۆزنه‌وه كه نزیكه له خواستی خۆیانه‌وه.
PM:01:25:01/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت