به‌وێنه..لامبۆرگینییه‌ك بوو به دوو كه‌رته‌وه
لامبۆرگینییەکە
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی خێرایی له راده‌به‌ده‌ر، ئۆتۆمبیلێكی گرانبه‌های جۆری لامبۆرگینی له میسر بوو به دوو كه‌رته‌وه، میسرییه‌كانیش ده‌ستاوده‌ستێكی زۆریان به وێنه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبیله كرد.
روداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای سویس- قاهیره رویداوه و چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ده‌ڵێن شۆفێری لامبۆرگینییه‌كه سه‌لامه‌ت بووه.
زۆرێك له شاره‌زایان ده‌ڵێن هۆكاری دوو كه‌رتبونی ئه‌و ئۆتۆمبیله كه به‌تایبه‌ت بۆ خێراییه‌كی زۆر دروستكراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیزانی ئۆتۆمبیله‌كه، واته كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه سیستمی سه‌لامه‌تیی پێشكه‌وتوی بۆ داناوه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن دوو كه‌رتبونی لامبۆرگینییه‌كه شتێكی سروشتیه، چونكه دیزانی به‌شی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه زۆرترین سیستمی سه‌لامه‌تیی تێدا دانراوه تا شۆفێر ئه‌گه‌ر به‌وپه‌ڕی خێراییش لێی بخوڕێت، له‌كاتی روداوه‌كاندا سه‌لامه‌ت بێت.
PM:06:03:29/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت