یانه‌ی خلیسكانی سه‌ر سه‌هۆڵ له سلێمانی كرایه‌وه
وێستگه نیوز -
به ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری قه‌یوان گروپ و به‌رپرسانی په‌روه‌رده و به‌شێك له فه‌رمانگه حكومیه‌كان یانه‌ی خلیسكانی سه‌ر سه‌هۆڵ له به‌رزاییه‌كانی سلێمانی كرایه‌وه.
رۆژی شه‌ممه 27ی نیسان له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا، به ئاماده‌بوونی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، فاخر شێخ ته‌یب قه‌یوانی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری قه‌یوان گروپ و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌شێك له فه‌رمانگه حكومیه‌كانی سلێمانی، یانه‌ی (Swedish ice rink) له به‌رزاییه‌كانی سلێمانی كرایه‌وه.
یانه‌ی خلیسكانی سه‌ر سه‌هۆڵ یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و خزمه‌تگوزاریه ناوازانه‌ی له به‌رزاییه‌كانی سلێمانی كه هاوشێوه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی جیم و مه‌له‌وانگه و ئه‌سپسواری و نافورا و پانتایی سه‌وزایی و ریستۆرانت و كافێ پێشكه‌شی هاونیشتمانیان ده‌كرێت.
PM:05:28:28/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت