382 رۆژ نانی نه‌خوارد
ئانگۆس باربه‌ری
وێستگه نیوزـ
له‌وانه‌یه نان نه‌خواردن و رۆژووگرتن بۆ زیاترله ساڵێك ته‌نها له خه‌یاڵدا بكرێت، به‌ڵام گۆڤارێكی پزیشكیی كۆن به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر درێژترین رۆژووگرتن له جیهاندا بڵاوكرده‌وه كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی پیاوێكی سكۆتلاندییه و له ساڵی 1965دا ئه‌و كاره‌ی كردوه.
ئانگۆس باربه‌ری، پیاوێكی سكۆتلاندی بووه له ساڵی 1965دا ته‌مه‌نی 27 ساڵ بووه و بۆ دابه‌زاندنی كێشی 382 رۆژ نانی نه‌خوارد.
باربه‌ری به مه‌به‌ستی رۆژووگرتن ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوه، به‌ڵام به‌راورده‌كه به‌وجۆره‌یه كه موسڵمانان له مانگی ره‌مه‌زاند 30 رۆژ به‌رۆژوو ده‌بن، ئه‌مه‌ش تائێستا به زۆرترین ماوه‌ی خۆبه‌دوورگرتن له خواردن هه‌ژمار ده‌كرێت.
باربه‌ری كێشی 206 كیلۆ بوو، دوای ئه‌و ماوه زۆره‌ی خۆبه‌دوورگرتن له خواردن كه له‌ژێر چاودێریی پزیشكدا پێنج ساڵی خایاند، 125 كیلۆی دابه‌زاند و هاته‌سه‌ر 81 كیلۆ، به‌وجۆره‌ش له ساڵی 1971 چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
ساڵی 1973 گۆڤارێكی پزیشكیی تایبه‌ت به خوێندنی باڵا، چیرۆكی ته‌واوی باره‌به‌ریی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی پزیشكانی زانكۆی دندی له سكۆتلاند له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا باربه‌ری ته‌نها (ته‌واوكه‌ره‌كانی خۆراك – ئه‌و خواردنانه‌ی پۆتاسیۆم و سۆدیۆمیان تێدا بووه) خواردوه كه پێویستبوون بۆ كاره بایۆلۆجییه‌كانی ناو له‌ش.
له‌و ماوه‌یه‌دا باره‌به‌ری هیچ خواردنێكی ره‌قی نه‌خواردوه و به‌هۆی ته‌واوكه‌ره‌كانی خۆراك و ئه‌و چه‌وره‌ییه زۆره‌ی كه هه‌یبووه، توانی 382 رۆژ واته ساڵێك و 17 به‌رگه بگرێت و كێشه‌ی خۆی بۆ 81 كلیۆ دابه‌زێنێت، دواتریش به‌شێ,ه‌یه‌كی رێك‌وپێك سه‌ردانی پزیشكی كردوه و ئه‌وانیش پێیان وتوه كه باری ته‌ندروستیی جێگیره.
PM:03:51:28/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت