بەوێنە... زومی وێستگە لە مۆزەخانەی لۆڤەر

‌وێنە.. تابلۆی بەناوبانگی مۆنالیزا، کاری لیۆناردۆ داڤینشی

وێستگە نیوز-

وێستگەنیوز لە سەردانێکی مەیدانیدا مۆزەخانەی لۆڤەر لە پایتەختی فەرەنسا بەسەر دەکاتەوە.


مۆزەخانەی لۆڤەر لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا، یەکێکە لە (۱٠) مۆزەخانە گەورە و سەرسورهێنەرەکانی جیهان بۆ نمايشكردنى شارستانیەت و شێوازی ژیان لەسەدەکانی رابردودا.

لۆڤەر؛ ئێستا بۆتە نیشتیمانی ۳٥ هەزار شاکاری جیهانی و پارچە شوێنەوارە بەناوبانگەکانی دنيا.

بۆ هەر گەشتیارێک ئەگەر یەک خولەک کات بدات بەبینینی تابلۆیەک یان پارچەیەک شوێنەوار، ئەوا پێویستی بە ۲٥٠ رۆژە، بۆ ئەوەی هەموو مۆزەخانەکە بەسەر بکاتەوە.


مۆزەخانەی لۆڤەر کەوتووەتە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و لە ساڵی1793 زایینی كراوەتەوە. شوێنی مۆزەخانەكە ماڵی یەكێك لە پاشاكانی فەڕەنسا بووە.

مۆزەخانە لە دوو بەشی سەرەكی پێکدێت بەشی كەلتووری وئەنتیكەخانە.

چەندین پارچە شوێنەواری گریكەكان، رۆمانەكان، میسرییەكان یۆنانییەكان و شارستانییەتی میزۆپاتامیای تێیدا كۆكراوەتەوە.

5664 تابلۆی ھونەریی تێدایە، سەرەڕای ھەبوونی ھەزاران وێنەی فۆتۆگرافیی. جگەلەمانەش یەك ملیۆن پارچە تابلۆی ھونەریی زەیتی تێدایە.

مۆزەخانەی لۆڤەر یەكێكە لە سەرەنج راكێشترین مۆزەخانەكانی جیھان، ساڵانە بە میلیۆنەها كەس سەردانیی دەكەن

هــ. ب


PM:12:19:28/04/2019










































































































































































































ئه‌م بابه‌ته 7484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو