له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 50 سه‌ركرده‌و به‌رپرس و كادیری كۆمه‌ڵی دەستیان‌لەکارکێشاوەتەوە
وێستگه نیوز-
سه‌ركرده‌یه‌ك له‌رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه، ڕایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا 50 سه‌ركرده‌و به‌رپرس و كادیر و ئه‌ندام له‌ریزه‌كانیان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شكردووه و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش سه‌رگه‌رمی ڕاگرتنی ئه‌و لێشاوه‌یه.
سه‌ركرده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی وێستگه نیوز ئاشكرای كرد"ئه‌و سه‌ركرده‌و به‌رپرس و كادیرانه هۆكاری ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌كه‌یان بۆ ململانێكان و هه‌ڵوێسته‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌گێڕنه‌وه".
ئه‌م سه‌ركرده‌یه كه له‌رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كارده‌كات و له‌به‌ر دۆخی ناوخۆیی حزبه‌كه‌ی به‌باشی نه‌زانی ناوی بهێنرێت وتی "ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وانه، ته‌واو مامۆستا عه‌لی باپیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی سه‌رقاڵكردووه، به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندایه به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات ئه‌وا دورنه‌بوو حزبه‌كه دوو كه‌رت بكات".
رۆژی 19ی ئایار هه‌ریه‌ك له لە نامەیەکدا هه‌ریه‌كه له
سەلیم كۆیی و ئیسماعیل رەسوڵ و سەعید هەرکی، ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە ئەندامێتی ئەو حزبە راگەیاند.
ئه‌م سێ ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەیان لە نامه‌یه‌كدا بلاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێن "نەبوونی پرۆژەیەكی سیاسی گشتگیر بەجۆرێك خزمەتی گشت چین وتوێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی بكات بێ جیاكاری لە نێوان تاكەكانی. ئەو بنەما پیرۆزانەی ئیسلام كە بانگەشەی بۆ دەكرێت لەناو حزب لە بنەماكانی دادگەری، و یەكسانی وشورا و راوێژ تەنها بونەتە دروشم و لە هەڵسوكەوتی ناو حزب بەدیناكرێن وپێچەوانەكەشی جێبەجێ دەكرێن".
دوای ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وانه رۆژی 21ی نیسانی 2019،
چوار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه و رایانگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییان به‌و حزبه‌وه نه‌ماوه. له‌نامه‌یه‌كه وتیان "پاڵپشتی له سێ ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه پێش چه‌ند رۆژێك ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵ راگه‌یاندبوو".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، له‌دوای ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وانه زیاتر له 50 كه‌سی تر له‌كادره پێشكه‌وتووه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
PM:01:50:27/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت