له نه‌خۆشخانه به‌شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون كوشتیان
وێستگه نیوز –
له یه‌كێكی له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی پاكستان، تاوانێكی قێزه‌ون به‌رامبه‌ر كچێك ئه‌نجام درا و له بری پێدانی چاره‌سه‌ر، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و پزیشك به كۆمه‌ڵ لاقه‌یان كرد و دواتر كوشتیان.
له تاوانێكدا كه رای گشتی شه‌قامی پاكستانی هه‌ژاند، كچێكی ئه‌و وڵاته دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ئازارێكی زۆری ددانی كرد بڕیاری دا بچێته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، به‌ڵام له بری چاودێری ته‌ندروستی، به‌كۆمه‌ڵ لاقه‌كرا و كوشتیان.
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی تیمێكی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه به‌كۆمه‌ڵ لاقه‌ی عیسمه‌ت جونجو-ی ی ته‌مه‌ن 22ساڵیان كرد، په‌یوه‌ندییان به دایكیه‌وه كرد و پێیان راگه‌یاند كه به‌هۆی هه‌ستیاری جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر ده‌رمانه‌كان، باری ته‌ندروستی كچه‌كه‌ی ناجێگیره.
دایكی عیسمه‌ت زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی حكومی شاری كورانجی هه‌رێمی سندی پاكستان ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای جگه‌رگۆشه‌كه‌یدا بگه‌ڕێت، دوای گه‌ڕانێكی زۆر له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ته‌رمی كچه‌كه‌ی له ژوورێكی چۆڵدا ده‌بینێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادی به‌رله‌وه‌ی عیسمه‌ت ژه‌هرخواردبكرێت، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ری و تۆمه‌ت ئاڕاستی چوار كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه كرا كه دووانیان پزیشكن.
دواتر سیانیان ده‌ستگیركراون و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، تۆمه‌تباری چواره‌میشیان كه پزیشكه خۆی شاردووه‌ته‌وه و دیار نه‌ماوه.
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ش عه‌لی شا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی سند فه‌رمانی دا رێوشوێنی یاسایی توند دژی تۆمه‌تباران بگیرێته‌به‌ر.
چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤیش رایانگه‌یاند كه ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه دژی ئه‌و كچه بێتاوانه تووشی شۆكی كردوون.
ماجیده ره‌زه‌وی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له سند رایگه‌یاند كه كاتێك تاوانه‌كه‌ی بیستووه‌ته به‌جۆێك تووشی شۆك بووه، حه‌په‌ساوه و پشتیوانی ته‌واوی خۆشی بۆ خێزانی قوربانییه‌كه ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه: dailymail
PM:08:14:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 10864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت