میسر..هەمواركردنه‌وه‌ی دەستور له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سیسی پەسەند کرا


وێستگە نیوز-  

دەستەی نیشتیمانی هەڵبژرادنەکانی مسر ئاشکرایکرد، 88.8 %ی دەنگدەرانی مسر بە بەڵێ بۆ هەموارکردنەوەی دەستور دەنگیانداوە، بەگوێرەی هەموارکردنەکەش عەبدولفەتاح سیسی تا ساڵی 2030 لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.  

دوای ئەوەی رۆژانی 18 تاوەکو 21ی ئەم مانگە، دەنگدەرانی وڵاتی مسر بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری وڵاتەکەیان دەنگیاندا، ئێوارەی ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ 23ی نیسانی 2019، لاشین ئیبراهیم، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن له‌ راپرسیی تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور 44% بووە و لەو رێژەیە 88.8 %بە بەڵێ دەنگیانداوە و 11.17% بە نەخێر ، 3.6%یش دەنگی بەتاڵ هه‌بووه‌.  

رۆژی 16ی نیسانی 2019، هەمواری دەستوریی میسر بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە پەسەند کرا و لە کۆی 554 دەنگی پەرلەمانتاران 531 پەرلەمانتار پەسەندیان کرد.  

لە هەموارکردنەوەی پرۆژە دەستورەکەدا، بە پێی بڕگەیەک ماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆک درێژکراوەتەوە و هەموارکردنەکەش تەنها بۆ عەبدولفەتاح سیسییە، چونکە لە هەموارەکەدا هاتووە، ”خولی سەرۆکایەتی سەرۆکی ئێستا لە 2018 دەستی پێکردوە و لە 2024 کۆتایی دێت و دەتوانێت بۆ خولی سێیەمیش (2024- 2030) خۆی هەڵبژێرێتەوە.


PM:11:14:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو