هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی كورد كۆچی دوایی كرد

‌هونەرمەند رەفعەت رەجەب جەمال

وێستگه‌ نیوزـ

شەوی رابردوو، رەفعەت رەجەب هونەرمەند و شانۆکار و دەرهێنەر و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی دهۆک لە تەمەنی 62 ساڵیدا لە پارێزگای دهۆک کۆچی دوایی کرد.

رەفعەت رەجەب لە بواری شانۆ و سینەمادا رۆڵێکی بەرچاوی بینیوە و توانیویەتی لە کارەکانیدا رێچکەیەکی تایبەت بە خۆی بگرێت و دوای خۆشی هونەرمەندانی دیكه‌ هەمان رێچکەی ئەو بگرنەوە.

ناوی تەواوی هونەرمەند، (رەفعەت رەجەب جەمال)ه‌ و لە ساڵی 1957 لە ئاکرێ لەدایکبووە و ساڵی 1972 چوه‌ته‌ كایه‌ی هونەر و شانۆ و سینەماوە و چەندین بەرهەمی گرنگی بە دنیای هونەری کوردیی بەخشیوە.


PM:10:57:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 10408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو