عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ دابینكردنی كاره‌با به‌ڵێنێك به‌ هاوڵاتیان ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنی دا له‌مساڵدا بڕێكی باشتر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان به‌راورد به‌ رابردوو دابین بكات، دەستەی روبەروبونەوەی لافاویش له‌ عیراق ئاشکرایکردوه‌ كه‌ ئاستی ئاوی عه‌مباركراو لە بەنداوەکانی عیراقدا گەیشتوه‌تە زیاتر لە 45 ملیار مەترسێجا.

ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌ 23ی نیسانی 2019، له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی پلانی هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی غاز، به‌ڵێنیشی دا ئه‌مساڵ دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیانی له‌ ساڵانی پێشوو باشتر بێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دەستەی روبەروبونەوەی لافاو له‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌ كه‌ ئاستی ئاوی عه‌مباكراو لە بەنداوەکانی عیراقدا گەیشتوه‌تە زیاتر لە 45.09 ملیار مەترسێجا له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو ئەم کاتانە 14.35 ملیار مەترسێجا بووە، ئاماژەی بەشکردووە، ئاستی ئاوی بەنداو و روبارەکان بەشێوەیەکی بەردەوام لە زیادبووندایە

هەفتەی رابردووش عادل عەبدولەمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆنگرەی هەفتانەیدا روونیکردەوە، کە ئەمساڵ ڕێژەی بارانبارین بەجۆرێکە عیراق بۆ ماوەی دوو وەرزی هاوین، ئاوی کۆکراوەی لە بەنداو و زۆنگاوه‌كانی باشوردا هەیە.  

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ رێژەی باران بارین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لە لێدوانێکی پێشووتریدا بۆ وێستگەنیوز ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌رێم رایگه‌یاندبوو:"ئه‌مساڵ بارانێكی زۆر باریوه‌ به‌جۆرێك له‌ ماوه‌ی 50 ساڵی رابردودا كه‌م وێنه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ته‌واوی به‌نداوه‌كانی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی پڕببن و به‌رمهه‌هێنانی كاره‌با به‌رزببێته‌وه‌".


PM:09:56:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت