فازڵ میرانی چاره‌سه‌ركردنی زۆرینه‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی راگه‌یاند

‌فازڵ میرانی

وێستگه‌ نیوز ـ

فازڵ میرانی رایگه‌یاند، بەربەستی گەورە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا نەماوە و لە 90% کێشەکان چارەسەرکراون.


فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پرسی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و بێدەنگی پارتی رایگەیاند: "سایکۆلۆژیەتی حزبەکانی کوردستان لەگەڵ پێشبینی خەڵک بڕێک جیاوازی هەیە".

وتیشی: "ئێمە وەک پارتی بێدەنگ بووین، چونکە دوێنێ وەک جەنابی کاک نێچیرڤان سەرۆک وەزیرانی ئەمڕۆ و سەرۆکی هەرێمی سبەی وتی راستە ئێمە هەڵبژاردنمان کردووە، بەڵام دەرفەت بە هاوبەشەکانمان دەدەین بیربکەنەوە، دواتر بگەنە بڕیارێکی هاوبەش".

فازڵ میرانی دەڵێت "ئێمە هاوبەشی یەکدین، پارتی لەسەر ئەوە بێدەنگە، برادەرانی یەکێتیش هەمان بیرکردنەوەیان هەیە، ئەوانیش لەناو خۆیاندا بیردەکەنەوە، بە دیدی بەندە لە 90%ـمان بڕیوە، بەربەستی گەورە لەبەر دەمماندا نەماوە، ئەوەی مابێت بەربەستی بچووکن".

سەبارەت بە رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی، فازڵ میرانی پێیوایە لەم هەفتەیە لەگەڵ یەکێتی دەگەنە رێککەوتن.

بە بڕوای سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی: "سیاسەت ئارامی و یەکدی قبووڵکردن و پشوویەکی درێژی دەوێت، بۆ ئەوەی میللەت رووبەڕووی کێشە نەبێت و پەیوەندی نێوان حزبەکان باش بێت".

ئه‌م وتانه‌ی میرانی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 200 رۆژه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن كراوه‌، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم پێكنه‌هاتووه‌.

هــ. ر


PM:09:31:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 3304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو