له‌ ئیمارات وەزارەتی (مەحاڵ نییە) پێکهێندرا

‌محەمەد زاید ئال مەکتوم

وێستگه‌ نیوز ـ
محەمەد زاید ئال مەکتوم، سەرۆک وەزیرانی ئیمارات ئاشکرایکرد، حکومەتەکەی وەزارەتی مەحاڵ نییەی بە ئامانجی کارکردن لەسەر پرسە گرنگ و نیشتیمانییەکان دروستکردووە.


ماڵپەری " أخبار الان" بڵاویکردووەتەوە، ئەو وەزارەتە وەزیری نابێت و ئەندامەکانی لە وەزیرانی کابینەی حکومەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو پێکدێن.

ئەو وەزارەتە کار لەسەر بابەتە نیشتیمانیە گرنگەکان و دروستکردنی حکومەتێکی نوێ لە داهاتوودا دەکات.

هەروەها وەزارەتی مەحاڵ نیە، هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە خەڵک، هەروەها دروستکردنی تەکنیکێکی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو کەسانەی سەردانی فەرمانگەکان دەکەن، بەجۆرێک سەردانکەران کاتیان لە 60 رۆژەوە بۆ شه‌ش خولەک بۆ دەگەڕێتەوە.

هەروەها وەزارەتەکە ئەنجومەنێک بۆ ئاشکراکردنی بەهرە و تواناکانی هەر منداڵێکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو دروستدەکات.

لەو بارەیەوە محەمەد زاید ئال مەکتوم، سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نوسیوەیەتی، "لە ئایندەدا دەبێت کار بکەین بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو ئاستەنگانەی بۆ پەیکەری حکومەت دروستدەبن و رێگای کارکردنی مەحاڵ لە قاموسی ئێمەدا نییە.. هەرگیزیش بیری لێناکەینەوە.. و هیچ کاتێکیش بەشێک نابێت لە ئاییندەمان".



PM:09:21:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت