ئیداره‌ی به‌نداوی موسڵ هۆشداریه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌

‌بەنداوی موسڵ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئیدارەی بەنداوی موسڵ هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوكرده‌وه‌ و داوا لە دانیشتووانی نزیک رووبارەکە دەکات ناوچەکانیان بەجێبهێڵن.


ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2019، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی موسڵ لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوا لە سەرجەم دانیشتووانی حەوزی رووبارەکە دەکات، شوێنەکان چۆڵبکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی موسڵ جەختدەکاتەوە، پێویستە دانیشتووانی ئەو ناوچانە خانووەکانیان چۆڵبکەن، چونکە ئاوێکی زۆر بەردەدرێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئاوی زیاتر بەردەدرێتەوە دەگاتە 4000 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.

بەنداوی موسڵ گەورەترین بەنداوە لە عیراقدا کە توانای گلدانەوەی 11 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە. لەسەر رووباری دیجلە دروستکراوە و نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە باکووری شاری موسڵەوە دوورە.

لە ساڵی 1986ـەوە ئاو لە بەنداوی موسڵ گلدەدرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ناوچەیەک دروستکراوە بناغەکەی گەچە، بەردەوام بەنداوەکە پێویستی بە پڕکردنەوەیە بە تێکەڵەیەکی تایبەت بۆ رێگرتن لە دروستبوونی بۆشایی و داڕمانی بەنداوەکە.

هــ. ر


PM:09:11:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو