به‌ڤیدیۆ..ئاگرێكی گەورەی دیكه له فه‌ره‌نسا كه‌وته‌وه
دیمەنێک لە ئاگرەکە
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگرێكی گه‌وره له ناوچه‌ی ڤێرسای به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسا كه‌وته‌وه، ئەوەش دوای کەوتنەوەی ئاگرە گەورەکەی کڵێسا‌ی نۆتردام لە 15ی نیسان.
كه‌ناڵی ی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه كه ئاگره‌كه له پاركێكی ئۆتۆمبیلی ناوچه‌ی ڤێرسای له خۆرئاوای پاریسی پایته‌خت كه‌وتوه‌ته‌وه و دواتریش ته‌شه‌نه‌ی كردوه بۆ ماڵه‌كانی نزیك پاركه‌كه، هاوكات پۆلیسی ڤێرسای ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و پاره‌كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی پارك دی كلانی ناوچه‌كه.
ناوچه‌ی ڤێرسای به‌ناوبانگترین كۆشكی مێژوویی فه‌ره‌نسای لێیه كه پێی ده‌وترێت "كۆشكی ڤێرسای".
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2019، ئاگر له له كڵێسای نۆتردام له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كه‌وته‌وه و بەشێکی زۆری کڵێساکە سوتا.
لەنوێترین لێدوانیشدا ئیماونێل ماوکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا رایگەیاندوە "بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو کڵێسایە پێویستمان بە ٥ ساڵ هەیە تاوەکو لەسەرشێوە کۆنەکەی خۆیی نۆژەنی بکەینەوە".
شایەنی باسە ئەو کڵێسایەی فەرەنسا لەساڵی 1163 دەست بەدروستكردنی كراوەو لەساڵی 1345 تەواو بووە، كە سەر بەكڵێسای كاسۆلیكییەو ناوبانگێكی گەورەی هەیە لە تەواوی جیهاندا.
PM:08:46:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت