مه‌سرور بارزانی: كه‌شی ئه‌رێنیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
مەسرور بارزانی و ولیام رۆبوک
وێستگه نیوزـ
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا بۆ ھاوپه‌یمانیی دژبه داعش رایگه‌یاند كه کەشی ئەرێنی لە پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی پرسە هەڵواسراوەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە23ی نیسانی 2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ولیام رۆبوك، جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ھاوپه‌یمانیی دژبه داعش کۆبووەوە و باسیان لە رەوشی ناوچەکە و هەڕەشەکانی تیرۆر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤ فه‌یگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هەولێر ئامادە بوو، مەسرور بارزانی، بۆچوونی خۆی لەبارەی جموجۆڵی بەردەوامی داعش لە هەندێ ناوچەی عیراق رونکردەوە و جه‌ختی له بایەخی چارەسەرکردنی رەوشی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند "پێویستە هەرچی زووترە زەمینەی لەبار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە بڕەخسێندرێت".
مه‌سرور باسی هاتنە ئارای کەشێکی ئەرێنی لە پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و روونی کردەوە، ئەم کەشە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەڵگرتنی هەنگاوە پێویستەکان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی تەواوی پرسە هەڵواسراوەکان، کە کاریگەریان بەسەر سەقامگیری دەبێت.
له به‌رامبه‌ردا جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ھاوپه‌یمانیی دژبه داعش، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەماهەنگیی نێوان هێزە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان دووبارە کردەوە و رایگەیاند "پەرەپێدانی ئەو هەماهەنگییانە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی جموجۆڵەکانی تیرۆریستان لە عێراقدا پێویسته".
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق و قۆناغەکانی شەڕی داعش لە سوریا تاوتوێ کران.
PM:08:10:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت