هه‌ر خۆراك و پێداویستییه‌ك له‌زگه‌ی پێوه‌بێت قه‌ده‌غه‌یه
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
قایمقامی قه‌زای كه‌لار هۆشداری ده‌داته ئه‌و بازرگانانه‌ی خۆراك و پێداویستی له‌زگه لێدراو ده‌هێننه بازاڕه‌كان و ده‌یانه‌وێت ساغی بكه‌نه‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات بڕێكی زۆر خۆراكی به‌سه‌رچوویان ناردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای كه‌لار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چاودێری بازرگانی گه‌رمیانه‌وه زیاتر له 20 ته‌ن خۆراك و پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رواری ده‌رچوون و ته‌واوبونیان هه‌ڵكۆڵین و چه‌سپاو نیه‌و به شێوه‌ی له‌زگه‌یه.
راشیگەیاند: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و به بڕیاری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له (قایمقامیه‌تی كه‌لار، داواكاری گشتی، چاودێری بازرگانی، ئاسایش، خۆپاراستنی ته‌ندروستی) بریاردرا ئه‌و خۆراكانه له ژێر چاودێری بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاورده‌كراون.
وتیشی: "به پێی رێنماییه‌كانی چاودێری بازرگانی و پشت به‌ست به بریاری حكومه‌تی عیراق و كوردستانیش له‌زگه‌ی نووسراو له‌سه‌ر خۆراك و پێداویستی قه‌ده‌غه‌یه‌و ده‌بێت شێوازی هه‌ڵكۆڵین و چه‌سپاو بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و خۆراك و پێداویستیانه به پێی پشكنین به‌سه‌رچوو نه‌شیاو خراپ نین، به‌ڵام ده‌توانرێت له حاڵه‌تی به‌سه‌رچوون ده‌ستكاری بكرێت و له‌زگه‌ی دیكه‌ی لێبدرێت، له‌م قۆناغه‌دا لیژنه‌كه‌یان به‌مشێوازه بریارداوه به‌ڵام له حاڵه‌تی دووباره‌بوونه‌وه بازرگانه‌كان رووبه‌روی دادگا ده‌كرێنه‌وه و خۆراك و كاڵاكانیش له‌ناوده‌برێن.
هــ. ر
PM:06:20:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت