داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كانی 21ـی ئه‌م مانگه‌ی وڵاتی سریلانكا راگه‌یاند كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 300 كه‌س كوژران و سه‌دانی تر برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2019 رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش رایگه‌یاند كه "ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی سریلانكا كه شوێنكه‌وتووانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان و مه‌سیحییه‌كانیان كرده ئامانج، چه‌كداری رێكخراوی ده‌وڵه‌تن".
رۆژی یه‌كشه‌ممه21ی نیسان ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له ژماره‌یه‌ك كڵێسا و چوار هۆتێلی شاری كۆلۆمبۆی پایته‌ختی سریلانكا روویاندا و به‌پێی دوایین ئامار به‌هۆیه‌وه 310 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 500ی تر برینداربوون.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش وه‌زیری به‌رگری سریلانكا رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی روویاندا له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی مانگی رابردووی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا بووه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پۆلیس 40 گومانلێكراوی ده‌ستگیركردووه و كه یه‌كێكیان شۆفێری ئۆتۆمبێلێكه و رایگه‌یاند كه خۆكوژه‌كان به‌كاریانهێناوه و یه‌كێكی تریان خاوه‌نی ماڵێكه كه به‌شێك له خۆكوژه‌كان تیایدا ماونه‌ته‌وه.
PM:03:05:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت