دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردن نه‌تانیاهۆ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی جۆلانی كرد
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی كنیستدا، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ردانی به‌رزانییه‌كانی جۆلانی كرد.
بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌ی گه‌شتێكی خێزانی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی فه‌سحی جوله‌كه بڵاوكرده‌وه.
بنیامین نه‌تانیاهۆ ده‌رباره‌ی وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "له‌كاتی گه‌شته‌كه‌كه‌دا: چه‌ند جوانیت خاكی ئیسرائیل".
به‌گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئیسرائیل، بنیامین نه‌تانیاهۆ له‌گه‌ڵ ساره‌ی هاوسه‌ری و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی یائیر و ئافنیر سه‌ردانی كه‌نیسی دێرینی جوله‌كه‌یان له كفرناحوم و پێگه‌ی گاملای شوێنه‌واری له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرد.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی نه‌تانیاهۆ بۆ به‌رزاییه‌كانی جۆلان دوای ئه‌وه دێت كه له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی كنیستی ئیسرائیلی كه له 9ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، حزبه‌كه‌ی "لیكود" به‌به‌ده‌ستهێنانی 37 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
مانگی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دانی به سه‌روه‌ری ته‌واوی ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا نا.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی و روسیا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
52 ساڵ پێش ئێستا و به‌دیاریكراوی له‌ساڵی 1967 له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا، ئیسرائیل ده‌ستی گرت به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریادا.
به‌رزاییه‌كانی جۆلان ڕووبه‌ری 1800 كیلۆمه‌تره، 1200 كیلۆمه‌تری له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش ده‌یان ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوون، به‌ڵام به‌هۆی گرنگی ستراتیژییه‌وه ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری به‌رزاییه‌كانی جۆلان نه‌بووه.
AM:11:55:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت