وێنه‌یه‌ك حاكمی دوبه‌ی تووڕه ده‌كات
وێستگه نیوز –
وێنه‌یه‌ك جێگری سه‌رۆكی وڵاتی ئیمارات و حاكمی دوبه‌ی تووڕه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ئه‌وه ئاستی ئێمه و خزمه‌تگوزارییه‌كانمان نییه".
شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆكی وڵاتی ئیمارات، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری له فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌ی ئیمارات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی ده‌رباره‌ی وێنه‌كه نووسیویه‌تی: "ئه‌وه ئاستی ئێمه نییه...خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئێمه نییه... هه‌ر كه‌سێك به‌رده‌وام بێت له پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئاسته له تیمه‌كه‌مدا نابێت".
شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم به بایه‌خدانی به ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوارییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیماراته‌وه پێشكه‌شی هاوڵاتیان ده‌كرێن، ناسراوه و گرنگی به وردترین زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ژین، ده‌دات.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه، حاكمی دوبه‌ی جارێكی تر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "تیمێكمان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆسته له ئیمارات نارده بنكه‌یه‌ك، تیمه‌كه به‌م راپۆرته‌وه هاتنه‌وه...به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ته‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌خه‌مه‌به‌ر چاوی هه‌مووان..به‌هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵێم كه له حكومه‌تدان..هیچ شتێك به بێ به‌دواداچوون به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت تێپه‌ڕ نابێت".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "هاوڵاتیان ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن تا كاره‌كانیان رایی ده‌كرێت و به‌پێی پێداویستی هاوڵاتیان خزمه‌تگوزارییه‌كان دیزاین نه‌كراوه و توانای كارمه‌ندان له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه ده‌كه‌ن گونجاو نییه".
AM:09:19:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 29692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت