وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه ده‌كات
عادل عەبدولمەهدی و مایک پۆمپیۆ
وێستگه نیوزـ
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق دوپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌وه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجامدا و به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، پۆمپیۆ پشتیوانیی واشنتنی بۆ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق و پێشكه‌وتنی عیراق دوپاتكردوه‌ته‌وه.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی پۆمپیۆ به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له 2ی ئایاری 2019ه‌وه، هه‌ر وڵاتێك له‌و 8 وڵاته‌ی له كڕینی نه‌وتی ئێران به‌خشرابوو، به‌رده‌وام بێت له كڕینی نه‌وتی ئێران، ده‌بێت روبه‌ڕوی سوكانای ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ببنه‌وه.
كۆشكی سپی له‌زاری تره‌مپ رایگه‌یاندوه كه مەبەست لە بڕیارەکە وەستاندنی هەناردەی نەوتی ئێرانە بە تەواوەتی و نەهێشتی سەرچاوە سەرەکییەکانی ئێرانه، هاوكات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: "هەر وڵاتێک نەوتی ئێران بکڕێت، سزا دەدرێت".
به‌ڕێگریكردن له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران، بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه له بازاڕه‌كاندا كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزببێته‌وه.
بۆ رێگریكردن له كورتهێنانی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا، پۆمپیۆ وتی: "لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانمانی وه‌ك سعودیه و ئیمارات رێککەوتوین تاکو کورتهێنانی بازاڕەکان پڕبکرێنەوە".
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
دوای كشانه‌وه‌كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له 8 وڵاتی جیهان خۆش بوو تا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام بن له كڕینی نه‌وتی ئێران، ئه‌و وڵاتانه‌ش بریتی بوون له: چین و هندستان و ژاپۆن و كۆریای باشور و تایوان و توركیا و ئیتالیا و یۆنان.
PM:07:01:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت