به‌ڤیدیۆ... ئۆتۆمبێلێك له چیای ئه‌زمڕ كه‌وته خواره‌وه
وێستگه نیوز –
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له چیای ئه‌زمڕ به دیوی گوندی بناویله كه‌وته‌خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هیچ ته‌رمێك یاخود بریندارێك له شوێنی رووداوه‌كه نییه.
نه‌قیب یوسف عه‌زیز عه‌بدوڵا ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "له كاتژمێر 2:30 خوله‌ك له كۆنترۆڵه‌وه له‌ڕێی شوانێكه‌وه ئاگادار كراینه‌وه به‌بوونی رووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك كه شوانێك له سنووری چیای ئه‌زمڕ به‌دیوی گوندی بناویله ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بینیوه".
نه‌قیب یوسف عه‌زیز وتی: "دواتر له‌ڕێی په‌یوه‌ندی به شوانه‌وه‌كه‌وه توانیمان شوێنی رووداوه‌كه بدۆزینه‌وه كه چووینه سه‌ر رووداوه‌كه بینیمان ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵدێراوه و وه‌رگه‌ڕاوه و كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر سه‌قف".
وتیشی: "ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری سه‌نی ژماره تایبه‌تی ره‌نگ سپییه و چه‌ند پارچه‌یه‌كی لێبووه‌ته‌وه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره باسی له‌وه كرد كه "ئه‌وه‌ی تێبینیمان كرد له شه‌قامی سه‌ره‌كی تا هه‌ڵدێران و شوێنی رووداوه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه هیچ جۆره ته‌رمێك یان شۆفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بونی نه‌بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دواتر هێزه‌كانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی شارباژێر ئاگادار كرانه‌وه و بۆ لێكۆڵینه‌وه و وردبینی زیاتر".
نه‌قیب یوسف عه‌زیز راشیگه‌یاند كه "رووداوه‌كه تازه‌بووه چونكه پاشماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه و ژماره‌كه‌ی له كاتی هاتنه‌خواره‌وه‌ی و هه‌ڵدێرانی لێبووه‌ته‌وه و له‌و شوێنه‌دا بووه".
تا ئێستا نازانرێت ئه‌و ئۆتۆمبێله موڵكی كێیه و رووداوه‌كه چۆن بووه و ئایا كه‌س له‌و رووداوه‌دا برینداربووه، وێستگه به‌دواداچوونی زیاتر بۆ ئه‌و رووداوه ده‌كات.
PM:05:05:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 19124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت