په‌نجه‌ی خۆی بڕییه‌وه
وێستگه نیوز –
پیاوێكی هندی دوای ئه‌وه‌ی زانی له هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵاته‌كه‌یدا به هه‌ڵه ده‌نگی به حزبێكی تر داوه، په‌نجه‌ی خۆی بڕییه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی هندستاندا، له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌مۆری كه‌سی ده‌نگده‌ره‌وه له‌پاڵ ئه‌و حزبه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت، ده‌نگ ده‌درێت و هه‌ر حزبێك وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خوێنده‌وارن هه‌ڵبژاردن ئاسان بێت.
له گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردنی گشتی هندستاندا، باوان كۆماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ به هه‌ڵه ده‌نگی به حزبی بهاراتیا جاناتای فه‌رمانڕه‌وا له ویلایه‌تی ئوتار برادیشی باكوور دا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌ستی رادیۆی به‌ریتانیا، كۆمار مه‌به‌ستی بوو ده‌نگ به حزبی باهوجان ساماج (BSP) كه نوێنه‌رایه‌تی بێزراوه‌كان ده‌كات و به ناوی "Dalits" ناسراون، بدات.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا لۆگۆی حزبی بهاراتیا جاناتای فه‌رمانڕه‌وا گولی لوتس بوو، لۆگۆی حزبی باهوجان ساماج-یش وێنه‌ی فیل بوو.
كۆمار وتی: "له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ویستم ده‌نگ به فیل بده‌م، به‌ڵام به هه‌ڵه ده‌نگم به گوڵ دا".
به‌هۆی توڕه‌بوونی له ره‌فتاره‌كه‌ی، كۆمار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه و به ساتۆره‌یه‌ك په‌نجه‌ی بڕییه‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرا.
سه‌رچاوه: RT
PM:09:40:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت