نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی نیسانی‌ 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.


ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، 1 ملیۆن و 359 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

وتیشی: "هه‌رله‌كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی تمه‌ن به‌ حه‌واڵه‌ بۆ 100 دۆلار 1  ملیۆن و 373 هه‌زار تمه‌ن بووه‌ و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 8 هه‌زار و 800 دیناری عیراقی بوو".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی‌ 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 8 هه‌زار و 850 دینار بوو.


PM:05:31:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 7476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت