له‌سلێمانی بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوبرا
وێستگه نیوز –
به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئه‌منی و نوێنه‌رانی دادگا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، له‌سووتوخانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنراو له‌ناوبرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2019 له‌سووتوخانه‌ی ته‌ندروستی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی دادگای سلێمانی و دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی قه‌زا و ناحیه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنراو له‌ناوبرا.
زه‌رده‌شت حه‌مید ئه‌ندامی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه وتی: "له‌ناوبردنی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه له‌سه‌ر بریاری دادوه‌ر بوو".
وتیشی: "ماده هۆشبه‌ره‌كان پێكهاتبوون له 11 كیلۆ حه‌شیش، دوو كیلۆ تلیاك و یه‌ك ملیۆن ده‌نك حه‌بی ترامادۆڵی (200 ملغ) له‌گه‌ڵ بڕێكی دیكه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری وه‌ك كریستاڵ و ئه‌مفیتامین و هێرۆیین و مادده‌ی دیكه".
PM:08:41:18/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت