فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئێران: به‌مزووانه ده‌چینه جۆلان
وێستگه نیوز – فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای ئێران په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل و هێزه‌كانی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرد و رایگه‌یاند كه به‌مزووانه ده‌چنه جۆلان و سوپای ئیسرائیل له‌و شوێنه ده‌رده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2019 كیومه‌رس حه‌یده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای ئێران له‌میانی نمایشی سه‌ربازی به‌بۆنه‌ی رۆژی جه‌ژنی سوپاوه رایگه‌یاند كه "به‌دوای دوژمنه‌كانمانه‌وه بووین تا به‌رزاییه‌كانی جۆلان، به‌مزووانه ده‌چینە جۆلان و قه‌واره‌ی زایۆنی لێده‌رده‌كه‌ین".
فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای ئێران وتی: "ناساندنی سوپای پاسداران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی، ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و سوپای ئه‌مریكا ده‌كاته هێزێكی تیرۆریستی داگیركه‌ر كه له هیچ شوێنێكی جیهاندا ئاسایشی پارێزراو نه‌بێت".
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی سوپای ئێران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سوپاوه و به ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سوپا و سوپای پاسداران نمایشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان له باشووری تارانی پایته‌خت ئه‌نجام دا.
له ماوه‌كانی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانی به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا نا كه له 1967دا كه‌وته‌ژێر ده‌ستی سوپای ئیسرائیل.
PM:06:40:18/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت