دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵماسێكی شینی ده‌گمه‌ن راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
كۆمپانیای ئۆكاڤانگۆی سه‌ربه حكومه‌تی بۆتسوانا رایگه‌یاند كه توانیویه‌تی گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی شین ده‌ربهێنێت كه كێشی 20 قیراته.
كۆمپانیاكه له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كانی ئۆپارا توانیوویه‌تی ئه‌ڵماسێكی شین بدۆزێته‌وه كه كێشی 20 قیراته "200 ملیگرام واته هه‌ر پێنج قیرات گرامێكه" و ناوی "شینی ئۆكاڤانگۆ"ی له‌و ئه‌ڵماسه دره‌وشاوه ناوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌و جۆره ئه‌ڵماسه كه به ده‌گمه‌ن له جیهاندا هه‌یه و پێشتر ئه‌ڵماسی هێنده گه‌وره و دره‌وشاوه له‌و وڵاته كه ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌فریقا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ساڵ ئه‌م ئه‌ڵماسه شینه ده‌گمه‌نه به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بفرۆشرێت.
PM:03:54:18/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت