پێنج وڵات باشترین رێوشوێنیان بۆ پاراستنی ژینگە گرتووەتەبەر


وێستگە نیوز ـ
راپۆرتی رێکخراوەکانی ژینگە پارێزی ئاماژە بە مەترسیەکی زۆری گەرمبونی زوەی دەکەن، ناوەندی "ساینس" ئاماژە بەوەدەکات تێکرای گەرمبونی زەوی لەسەدا 40ی پێشبینەیاکانیان زیاترە.


گروپێکی حکومیش کە تایبەتمەندن لە بواری پاراستنی ژینگەدا لە راپۆرتێکدا باسیان لەوەکردووە، ئەگەر رێوشوێنی پێویست بۆ بەرزبونەوەی پلەی گەرمی زەوی نەگیرێتەبەر، بە هاتنی ساڵی 2024 ئەگەری روودانی لافاو زریان زۆر زیاد دەکات و بەرهەمهێنانی خۆراک کەم دەکاتەوە و ئەگەری سوتانی دارستانەکان زیادەکات.

لیستی پێنج باشترین وڵاتانی پابەند بە رێنماییەکانی پاراستنی گەرمبونی زەوین ئەمانەی خوارەوەن:

1- نەرویج
وڵاتی نەرویج لە لیستەکەدا بەباشترین وڵات دادەندرێت بۆ پارستنی ژینگەی زەوی، نەرویج پلانی هەیە ساڵی 2030 هەموو هۆکارەکانی گواستنەوەی لە رێگای ئۆتۆمبیلی کارەبایی کە دۆستی ژینگەیە بەکاربهێنێت.

هەروەها ئوسلۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بە پایتەختی سەوزایی ئەروپا بۆ ساڵی 2019 دانراوە، ئەوەش وەک پێزانین بۆ هەوڵەکانی لە بواری پاراستنی ژینگەدا.

2- پرتوگال
وڵاتی پرتوگال بە نزیکەیی لە هەموو هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیدا ئۆتۆمبیل و پاسی کارەبایی بەکاردەهێنرێت، تەنانەت بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلی تایبەت، ماوەی رابردوو حکومەتی ئەو وڵاتە هاتوچۆی گشتی کردە بێبەرامبەر.

3- ئۆرۆگوای
وڵاتی ئۆرۆگوای لە ئەمریکای باشوور یەکێکی ترە لەو وڵاتانەی باشترین رێنمایی بۆ پاراستنی گەرمبونی زەوی پەیڕەکردووە، هەرچەندە ئۆرۆگوای خاوەنی یەدەگی نەوتی نیە، بەڵام توانیویەتی سەدا 95ی کارەبای ئەو وڵاتەی لە رێگای وزەی نوێ کە یەکەی کارۆئاوییە بەرهەم بهێنێت.

4- کینیا
وڵاتی کینیا کە بەشی زۆری ئابوریەکەی پشت بە کشتوکاڵ دەبەستێت، ژمارەیەک هەنگاوی گرتوەتەبەر بۆ پاراستنی ژینگەكه‌ی، هەروەها پلانی هەیە تا ساڵی 2030 رێژەی ئەو گازانەی دەبنە هۆی گەرمبوونی گۆی زەوی بۆ لەسەدا 30 کەمبکاتەوە.

هەروەها بەکارهێانی پلاستیک لەو وڵاتە قەدەغەیە ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی ژێرخانی ئاوەرۆ و ژینگەی وڵاتەکە.

5- نیوزلاند
نیوزلاند لە لیستەکەدا لە پلەی 39 یەم لەسەر ئاستی جیهان و یەکەم لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ئاسیا دێت، ئابوری وڵاتەکە پشت بە کشتوکاڵ و گەشتیاری دەبەستێت.

نیوزلەندییەکان پاک و خاوێنی ژینگە وەک بەشێکی گرینگ لە ناسنامە و کلتوری وڵاتەکەیان سەیردەکەن.



PM:11:41:17/04/2019














ئه‌م بابه‌ته 5128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو