شۆڕشی "رۆبۆتی یارمه‌تیده‌ر" له چین مانای كاركردن ده‌گۆڕێت
وێستگه‌نیوز -
وڵاتی چین كارده‌كات بۆ بره‌وادان به رۆبۆتی یارمه‌تیده‌ر كه ده‌بنه یارمه‌تیده‌رێكی گرنگ بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووریی كۆمپانیا تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان له جیهاندا، هه‌روه‌كا گونجاون بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی خاوه‌ن پێداویستین یان به‌ته‌مه‌نن.
كۆمپانیای (ئه‌ی بی بی) سویسری- سویدی پشتیوانی له پرۆژه‌كه ده‌كات، كه به پیشه‌سازی داهاتوو ناسراوه و له‌شاری شه‌نگه‌های به سه‌رمایه‌ی 150 ملیۆن دۆلار ده‌ست به‌دروستكردنی كراوه، كۆمپانیه‌كه‌ش به‌رنامه‌ی داناوه تا ساڵی 2020 پرۆژه‌كه‌ی ته‌واوبكات كه تایبه‌ت ده‌بێت به به‌رهه‌مهێنانی رۆبۆت به چه‌ندین جۆری جیاواز.
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی پیشه‌سازی ئاینده، رۆبۆته‌كان ئاستێكی به‌رزی كاركردنیان به‌بێ وه‌ستان هه‌یه.
رێكخراوی كاری نێوده‌ڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكردووه رۆبۆته‌كان له 20 ساڵی ئاینده‌دا له هه‌ندێ وڵاتی وه‌كو ئیندونسیا و ڤێتنام و فلیپین جێگای زیاتر له 137 ملیۆن كرێكار ده‌گرنه‌وه.
پێشبینیكردنی ئه‌و ئاماره ره‌نگه بۆ چین كاره‌ستبار بێت، چونكه خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی دانیشتوانه له جیهاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش چین گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كار و داهێنه‌ری رۆبۆته‌كانه له جیهاندا، له ئێستادا پلانێك جێبه‌جێ ده‌كات كه بریتیه له كاركردنی رۆبۆته‌كان وه‌كو یارمه‌تیده‌ری توانا مرۆییه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان كه پاڵپشت بێت به هه‌ردوو توانی مرۆیی و رۆبۆتی.
كۆمپانیای( یونفه‌رسل روبوتس) كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی رۆبۆته له جیهاندا و باره‌گاكه‌ی له وڵاتی دانیماركه پێشبینی كرد، بازاڕی به‌رهه‌مهێنانی رۆبۆت له چین ساڵی 2020 بۆ 190 ملیۆن دۆلار به‌رزببێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و خواسته‌ی زۆره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رۆبۆته‌كان هه‌یه.
خواستێكی گه‌وره‌ی جیهانی
به‌رهه‌مهێنانی رۆبۆته یارمه‌تیداره‌كان پێشوازییه‌كی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان لێكراوه، به‌پێی ئامارێكی ماڵپه‌ری (ئۆزیكوم)، خواست له‌سه‌ر رۆبۆته‌كان له نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2020 بۆ ده به‌رامبه‌ر به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كات به هاتنی ساڵی 2025 سه‌رمایه‌ی بازاڕی رۆبۆته‌كان له چین بگاته نۆ ملیار دۆلار.
به‌پێچه‌وانه‌ی رۆبۆته باوه‌كان، رۆبۆتی یارمه‌تیده‌ر له پیشه‌سازی گه‌وره‌دا ته‌نانه‌ت وه‌كو یارمه‌تیده‌ریش به‌كارناهێندرێت، به‌ڵكو به‌شێوازێك دروستده‌كرێت چه‌ند ئه‌ركێكی دیاریكراو ببینێت بۆ هاوكاری مرۆڤ له كاتی كاره‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ش به هه‌نگاوێكی بێوێنه داده‌نرێت بۆ ئه‌و كۆمپانیا بچووك و ناوه‌ندانه‌ی كه تێكڕای سه‌رمایه‌كه‌یان له ئاستێكی تازه گه‌شه‌سه‌ندوودایه.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
PM:09:14:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت