ئه‌لبومه‌كه‌ی د. ره‌وا جه‌مال عه‌بدول بناسه
وێستگه نیوز-
وابڕیاره رۆژی شه‌ممه، كاتژمێر چواری سه‌ر له‌ئێواره له‌هۆتێل تایتانیكی شاری سلێمانی دووهه‌مین ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد د. ره‌وا جه‌مال عه‌بدول بناسرێنرێت و هه‌ر له‌وێشه‌وه بڵاوبكرێته‌وه‌و پاشان بچێته ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه بۆ وێستگه نیوزی ناردووه، هونه‌رمه‌ند د. ره‌وا جه‌مال عه‌بدول ده‌ڵێت: "خۆشحاڵ ده‌بم رۆژی شه‌ممه 2019/4/20 كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌مووان له هۆتێل تایتانیكی شاری سلێمانی ئاماده‌بن و پێكه‌وه دوای ماندووبوون و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر نوێترین ئه‌لبوومم به ناوی (بۆ كوێ بڕۆم) بڵاوبكه‌مه‌وه".
هونه‌رمه‌ند باس له‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كار له‌و ئه‌لبوومه‌دا ده‌كات و هیواداره هه‌موو هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی و پزیشكان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێگرین، له هۆتێل تایتانیك ئاماده بن.
PM:04:00:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت