حه‌وت یاسا بۆ سینگڵەکان
وێستگه نیوزـ
بۆ هه‌ركوێ بچیت ده‌ڕۆیت هه‌ر كات بته‌وێت، ته‌ماشای ئه‌و فیلمه یان ئه‌و به‌رنامه‌یه یان ئه‌و یارییه ده‌كه‌یت كه خۆت حه‌زت لێیه، ژیانێك ده‌ژیت كه ئه‌وه‌نده پابه‌ندبونی تێدا نییه.
به‌پێی هه‌واڵیكی گۆڤاری
تایم-ی ئه‌مریكا، ئه‌مه قسه‌ی ئه‌وانه‌یه كه هاوسه‌رگیریان كردوه، ژن و مێرده‌كان ته‌نها ئیره‌یی به‌وانه نابه‌ن كه له‌سه‌ره‌وه باسكران ، به‌ڵكو ئه‌وان زیاتر ئیره‌یی به‌م حه‌وت بنه‌مایه ده‌به‌ن كه ته‌نها لای سینگڵه‌كانه:
1- عه‌قڵێكی رێكخراو:
باوه‌ڕ بكه‌یت یان نا، په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كان جا هاوسه‌رگیری بێت یان خۆشه‌ویستی، زۆر له‌سه‌ر عه‌قڵ ده‌كه‌وێت و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جۆری بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام سینگڵه‌كان وا نین، ئه‌وه‌تا سوزان وینته‌ر، خانمه پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كانی ناو هاوسه‌رگیری، به‌شێكی زۆر له عه‌قڵی مرۆڤ ده‌به‌ن و روبه‌رێكی كه‌م ده‌هێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌ته‌نها بیر بكاته‌وه.
ده‌شڵێت ئه‌و شه‌ڕ و ناكۆكییه‌ی له په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كاندا دروست ده‌بێت، ئه‌ویش به‌شێكی زۆر له عه‌قڵی كه‌سه‌كه ده‌بات و ده‌یشڵه‌ژێنێت، كه‌چی سینگڵه‌كان وانین، ئه‌وان هه‌میشه كاتیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی مێشكی خۆیان و بیری نوێ و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه.
2- زیاتر له بژارده‌یه‌ك:
سینگڵه‌كان ناچار نین پابه‌ندبن به‌و شته‌ی كه به‌دڵیان نییه، چونكه ئه‌وان هه‌میشه زیاتر له یه‌ك بژارده‌یان له‌به‌رده‌مدایه و بوارێكی زۆریان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی شته‌كان به دڵی خۆیان بكه‌ن، چونكه ئه‌وان به ماڵ و منداڵه‌وه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه كه رێگربن له كاره‌كانی.
نیلۆ درداشتی، خانمه پسپۆڕی بواری ده‌رونی و په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌مریكا پێی وایه ئه‌وكاته‌ی دوو كه‌س به‌یه‌كه‌وه پابه‌ند ده‌بن، هیچیان ئه‌وه‌نده بژارده‌یان له به‌رده‌مدا نییه كه بتوانن به ویستی خۆیان هه‌ڵیبژێرن، به‌ڵام كه به ته‌نیا ژیایت، ئه‌وا وێنه‌كه شتێكی تر، ئه‌وكاته كه‌س نییه له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م راكردن به‌دوای خه‌ونه‌كانتدا.
3- په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خودی خۆت:
هه‌موو كه‌سێك پێویستی به‌وه‌یه ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵ خودی خۆی په‌یوه‌ندییه‌ك دروست بكاته‌وه تا بتوانێت شاره‌زای پێكهاته‌ی خودی خۆی بێت و ئه‌و شتانه ئاشكرا بكات كه توانای هه‌یه داهێنانی تێدا بكات، پانتایی ئه‌مه بۆ كه‌سی خێزاندار كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر داوكارییه‌كانی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی و ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر شانی.
نیلۆ درداشتی ده‌ڵێت: "ئه‌م بۆڵه‌بۆڵه هه‌میشه هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌وانه‌ی كه كێشه‌ی خێزانییان هه‌یه، ئه‌وان كێشه‌یان هه‌یه له‌وه بتوانن هاوسه‌نگی له‌نێوان ژیانی خێزانی و لایه‌نی داهێنان له فكردا بكه‌ن".
4- هه‌لێكی دیكه:
ئه‌وانه‌ی خێزاندارن هه‌میشه كێشه‌یه‌كیان هه‌یه كه پێی ده‌وترێت "هه‌لێكی دیكه"، چونكه واده‌زانن كه هیچ هه‌لێكیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه تا رێچكه‌ی ژیانی راستبكاته‌وه، به‌ڵام سینگل ئه‌و كاره زۆر به ئاسانی ده‌كات.
جیمی تاینز، كه یه‌كێكه له پسۆڕه‌كانی بواری ده‌رونی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وكاته‌ی له په‌یوه‌ندیدا نابین، ئاسانه باس له‌و شتانه بكه‌ین كه به‌لامانه‌وه گرنگه و دوباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و شتانه بكه‌ی كه له‌ژیاندا ده‌مانه‌وێت، چونكه تاكه هۆكار كه كار له بڕیاره‌كانت بكات، ته‌نها خودی خۆته.
5- ژیانی ملیۆنێره‌كان:
كه سینگڵ بویت، خۆت له خه‌رجیی و گیرفانی خۆت به‌رپرسیاریت، له‌وانه‌شه رۆژێك له رۆژان وه‌ك ملیۆنێره‌كان بژیت، یان رۆژێك بێت هه‌ژاری ته‌نگت پێ هه‌ڵچنێ، ئه‌مه هه‌مووی به‌ده‌ست خۆته، چونكه هیچ خه‌رجییه‌كی ژن و منداڵت له‌سه‌ر نییه.
ئه‌ندریا سیرتاش، خانمه پسپۆڕی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ری ده‌ڵێت:"ئه‌مه خۆشترین شته له ژیانی سینگڵه‌كاندا".
6- بۆخۆت بژی:
هاوسه‌رگیری و خێزانداری، واته به‌شكردنی ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه، ئه‌مه‌ش زۆرجار هه‌ڵكشان و داكشان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ژیان ناوه‌ستێت بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزش و ته‌ندروست ده‌بێت به‌به‌شێك له‌ژیان، بۆیه هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێت بیگوزه‌رێنیت.
بۆ ئه‌مه‌یان سینگڵه‌كان وا نین، له‌وكاته‌دا ئه‌وان پابه‌ند نین به‌وه‌ی وه‌رزش بكه‌ن یان پابه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بن یان كاتیان نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی تۆزێك به‌ته‌نیا ئه‌و كاته به‌سه‌ر ببه‌ن.
7- متمانه‌كردن به خودی خۆت:
كاتێك كه‌سێك له‌ژیانتدا نییه ساردت بكاته‌وه یان خه‌ونه‌كانت له‌باربه‌رێت، ئه‌وا زۆربه‌ئاسانی متمانه به‌خۆت ده‌كه‌یت و وره‌ت به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌م شته‌ش لای كه‌س نییه جگه‌له سینگڵه‌كان.
درداشتی له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه: "ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ به‌ته‌نیا ده‌بێت، هێزێك له‌ناویدا دروست دجه‌بێت كه ده‌یجوڵێنێت، به‌ڵام كه مرۆڤ پابه‌ندبوو به كه‌سێكی تره‌وه، ئه‌وكاته پشت به كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌به‌ستێت".
PM:03:33:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت