چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر فه‌یسبووك به‌یه‌كجاری له‌كار بكه‌وێت!
وێستگه نیوز –
رۆژی یه‌كشه‌ممه پێگه‌كانی سه‌ر به تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رووبه‌ڕووی له‌كاركه‌وتنێكی ته‌كنیكی نوێ بوونه‌وه و به‌هۆیه‌وه فه‌یسبووك و واتس‌اپ و ئینستاگرام بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له‌كاركه‌وتن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵایه‌كی زۆری له‌نێو به‌كارهێنه‌راندا كه ژماره‌یان چه‌ند ملیارێكه دروست كرد.
له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی له‌كاركه‌وتنه‌كانی فه‌یسبووك له‌مساڵدا به له‌كاركه‌وتنه "مێژووییه‌كه‌ی"ی مانگی رابردوو كه بۆ نزیكه‌ی 17 سه‌عات ئه‌و پێگه‌یه له‌كار وه‌ستا، پێویسته ئه‌و پرسیاره بكرێت: چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر فه‌یسبووك به‌یه‌كجاری له‌كار بكه‌وێت.
له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبووك ره‌نگه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی له ساڵانی دواییدا هه‌بێت، چونكه به‌كارهێنه‌رانی نزیكه‌ی سه‌دا 30ی دانیشتوانی جیهان پێكدێنن كه نزیكه‌ی 2.3 ملیار كه‌س ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی جیهان به‌بێ فه‌یسبووك بێنینه به‌رچاومان پێویسته چاو به‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا بخشێنین كه له ماوه‌كانی دواییدا سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه كراون كه ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه بوون و ئه‌نجامی راگرتنه‌كه له‌سه‌ر ژیانیان شیبكه‌ینه‌وه.
له كانوونی دووه‌می رابردوودا ژماره‌یه‌ك زانكۆی ئه‌مریكی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته كراوه و هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك كۆكراونه‌وه و داوایان لێكراوه بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ژماره‌كانیان له فه‌یسبووك دابخه‌ن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخست كه دابڕان له فه‌یسبووك چه‌ندین سه‌عات كاتی بۆ به‌كارهێنه‌ران گێڕاوه‌ته‌وه و كاتێكی زیاتریان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزان و هاوڕێكانیان و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ر بردووه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌كارهێنه‌ران ژماره‌یه‌كی كه‌م هه‌واڵیان پێگه‌یشتووه و ئاگاداری ته‌واوه‌تی رووداوه‌كانی جیهان نه‌بوون و به‌وهۆیه‌وه بۆچوونێكی روونیان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی جیهان نه‌بووه.
ئه‌نجامه‌كان ئاماژه‌بوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دڵخۆشی له‌نێو به‌كارهێنه‌ران و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستكردن به بێتاقه‌تی و دوودڵی و دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ش، ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 23 كه‌متر كاتیان له‌سه‌ر فه‌یسبووك به‌سه‌ر برد.
"شاری فه‌یسبوك"
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌زموونه ئیجابیه، زۆرینه‌ی به‌شداربووانی ئه‌زموونه‌كه بڕیاریاندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌كارهێنانی فه‌یسبووك، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئه‌و پێگه‌یه جۆرێك له "به‌ها" ده‌به‌خشێته دانیشتوانی جیهان و وایانلێده‌كات به‌هێزه‌وه كاربكه‌ن.
گۆڤاری " the economist" فه‌یسبووكی به "شاری فه‌یسبووك" وه‌سفكرد وه‌ك شاره‌كانی شیكاگۆ و نیویۆرك و دیترۆیت كه سه‌ره‌ڕای ده‌ركه‌وتنی چه‌ند شوێنێكی پێشكه‌وتوو له چوارده‌وریاندا، هێشتا خه‌ڵك پێیان باشه تیایاندا بژین، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی مرۆڤایه‌تییان له‌و ناوه‌نده زیندووانه بنیاتناوه.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی له شیكاگۆ نیشته‌جێ بێت، ره‌نگه حه‌ز به ژیان له كالیفۆڕنیا بكات، به‌ڵام هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه شیكاگۆ، چونكه شاری هاوڕێ و خێزانه‌كه‌یه‌تی و له‌و شاره‌دا ژیانی بنیاتناوه".
به‌گوێره‌ی گۆڤاره‌كه هه‌مان شت به‌سه‌ر فه‌یسبووكدا جێبه‌جێ ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناخۆشییانه‌ی له فه‌یسبووك رووبه‌ڕووی مرۆڤه‌كان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌كارهێنانی چونكه ناوه‌ندێكی "جیهانی"ییه و خێزان و هاوڕێكان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆده‌كاته‌وه.
گه‌ر رۆژێك له رۆژان فه‌یسبووك له‌كار بكه‌وێت، ره‌نگه مرۆڤ ژیانێكی ته‌ندروستتر بژی و بیروڕا توندڕه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی پرسه جیاوازه‌كانی جیهان كه‌مبنه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه به باش و خراپه‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:10:21:16/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت