مرۆڤایه‌تی له شه‌رمه‌زاریدایه: 113 ملیۆن كه‌س له لێواری برسێتیدان
چەند منداڵێک لە خوار هێڵی هەژاری بە کۆمەکی رێکخراوە مرۆییەکان دەژین
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی خۆراک و کشتوکاڵێ سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناسراو بە رێکخراوی (فاو) له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی خۆراك له جیهاندا ئاشكرایكردوه كه دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ست برسێتییه‌وه ده‌ناڵێنن، زۆربه‌ی برسیه‌كانیش ئه‌وانه‌ن كه له جه‌نگ رزگاریان بووه و هه‌ربه‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌شه‌وه برسێتی به‌رۆكی گرتون.
نوره‌دین كورت، رۆژنامه‌نوسی توركیا سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی فاو رایگه‌یاندوه كه شه‌رمه مرۆڤ له‌رووی سۆزه‌وه خۆی له‌و وێنه مه‌ترسیدار و شه‌رمئامێزانه به‌دوور بگرێت كه له راپۆرته‌كه‌دا باسكراون.
ده‌شڵێت: به ته‌ماشاكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و سیاسه‌ته ته‌نها خزمه‌تی زیادكردی نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌كات و توڕه‌یی بۆ تێكه‌ڵه‌ی ئه‌و برینه زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه زۆر سه‌خت بێت.
رۆژنامه‌نوسه‌كه پرسیاریش ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی جیهان چی‌یان به سه‌رچاوه‌كانی به‌رده‌ستان كردوه له‌كاتێكدا دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی جیهان روبه‌ڕوی برسێتی و هه‌ژاری ده‌بنه‌وه؟ هه‌موو ئه‌وه‌ی كه كردویانه ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی خۆیان، له‌كاتێكدا ملیۆنان كه‌س نه‌هامه‌تی ده‌چێژن بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ریشدا پترۆدۆلار له جیهانی عه‌ره‌ب په‌لیان به‌شێوه‌یه‌كی ناكۆتا كێشاوه و كه‌وتونه‌ته كێبڕكێ بۆ ئه‌وه‌ی به خۆیان پارێزراوی بهێڵنه‌وه.
ئایا وڵاتانی موسڵمان به‌رپرسن لە هەژاری و برسێتی؟
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی فاودا ژماره‌یه‌ك وڵات ریزبه‌ندكراون كه زۆربه‌یان موسڵمانن..به‌ڵام ئایار دراوسێی عه‌ره‌به ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌كانیان هه‌یه هیچیان بۆ كردون؟ ئه‌مه شتێكی نوێ نییه: ئه‌م وڵاته عه‌ره‌به ده‌وڵه‌مه‌ندانه به‌رده‌وامن له سیاسه‌ته درێژخایه‌نه‌كانی خۆیان له وه‌به‌رهێنانی سامانه‌كه‌یان له كڕینی چه‌ك و به‌پیره‌وه‌چون بۆ داواكاریی ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆرئاوا. كاتێك ته‌ماشای كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌كه‌ین و ده‌بینین سامانێكی زۆر له بواری وه‌به‌رهێنان خه‌رج ده‌كات، هیچ شرۆڤه‌یه‌ك نامێنێت كه بكرێته بیانوو بۆ ئه‌و خه‌رجییانه‌ی سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كان كه له خۆشگوزه‌رانییه‌كی نا مه‌نتقیدا ده‌یكه‌ن.
بۆ نمونه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودیه به‌مدواییه سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی بیانیی كرد و له‌وه دڵنیا بووه‌وه كه ده‌بێت داواكارییه‌كانی بۆ ئه‌و سه‌ردانه "چه‌وره"، پێشه‌كی و پێشتر بۆی جێبه‌جێ بكرێت: "شا سه‌لمان هه‌زار كه‌سی له‌گه‌ڵدا بوو، دوو فڕۆكه‌ش یاوه‌ریی ده‌كرد كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌سانسۆری خۆی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ 459 تۆن كه‌لوپه‌ل و 564 جانتای شاهانه كه بۆی ئاماده‌كرابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و هۆتێله‌ی كه تیایدا دەمایەوە، سه‌نته‌رێكی سپای تێدا بوو كه روبه‌ره‌كه‌ی هێنده‌ی روبه‌ری یاریگایه‌كی تۆپی پێ ده‌بوو."
لە گەشتێکیدا کە شا سه‌لمان بۆ فەرەنسا ئەنجامیدابوو، حكومه‌تی پاریس سه‌رجه‌م هۆتێله‌كانی سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكانی به‌ڕوی خه‌ڵكدا داخست، ئەوە هەنگاوەش ناڕه‌زایی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسای لێكه‌وته‌وه.
پێغه‌مبه‌ر چیمان فێر ده‌كات؟
محمد پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌فه‌رموێت: "ئه‌و موسڵمانه‌ی دراوسێكه‌ی برسییه و خۆی به سكی تێر ده‌خه‌وێت، موسڵمانێكی راسته‌قینه نییه." ئه‌م فه‌رموده‌یه پێمان ده‌ڵێت كه یارمه‌تیدانی دراوسێ پیرۆزترین ئه‌ركی مرۆڤه به‌بێ ره‌چاوكردنی ئایین و نه‌ته‌وه‌كه‌ی. له فه‌رموده‌یه‌كی دیكه‌دا محمد (د.خ) ده‌فه‌رموێت: "ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك كه‌س له شوێنێكدا برسیی بێت، یه‌زدان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شوێنه ناپارێزێت". ئه‌م قسانه به‌سه‌ر موسڵمانانی جیهانی ئه‌مڕۆدا جێبه‌جێ ده‌بن، ئه‌وه‌ش كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردوه گروپێكی بچوك ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و پشت له برا موسڵمانه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
پێویسته وڵاتانی موسڵمان چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزنه‌وه و ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانن كه چیتر ئه‌و هیوایه نه‌ماوه خۆرئاوا ئه‌و ئه‌ركه‌یان بۆ له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌وه‌تا خۆرئاوا ئه‌وه‌نده‌ی گه‌مارۆ به‌سه‌ر وڵاتانی موسڵماندا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌وه‌نده ده‌ستی یارمه‌تیی بۆ درێژ ناكات، ئیتر نوێنه‌رانی نه‌وت له وڵاتانی ئیسلامی چ بیانویه‌كی دیكه‌یان ماوه؟ بۆچی وڵاتانی موسڵمان به چاوه كوێره‌كه‌یان ته‌ماشای هاوئایینه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن كه خه‌ریكه له برسا ده‌مرن؟
ئایا وێنای شاهانه‌ی شای سعودیه كه‌رتوپه‌رت ده‌بێت ئه‌گه‌ر تۆزێك له‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ی كه‌م بكاته‌وه و بیكات به هاوكاریی ئه‌وانه‌ی كه له لێواری برسێتیدا خه‌ریكه ده‌مرن؟
راپۆرته‌كه چیی ئاشكرا كرد؟
به‌تێكڕا، راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له ساڵی 2018دا، 113 ملیۆن كه‌س له 53 وڵات به‌ده‌ست برسێتیی زۆره‌وه ناڵاندویانه، گوزارشتی "برسێتیی زۆر" یان "كه‌میی له راده‌به‌ده‌ری خۆراك" ئاماژه‌یه بۆ دۆخێك كه تیایدا ژیانی كه‌سێك به‌هۆی كه‌میی خۆراكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بێت، هاوكات گوزارشتی "برسێتیی درێژخایه‌ن" بۆ دۆخێك به‌كارده‌هێنرێت كه تیایدا كه‌سێك له ژماره‌یه‌ك كالۆریی پێویست بێبه‌شكرا بێت كه وای لێده‌كات ژیانێكی چالاكی ئاسایی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر به‌رێت.
له ساڵی 2017، ژماره‌كه 124 ملیۆن بووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ساڵی رابردوه‌وه قه‌یرانه‌كه یان سه‌ختتر بووه یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له 17 وڵات‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه كۆمسیۆنی ئه‌وروپا بۆ هاوكاری و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له شاری برۆكسل سازیكرد، ناڤین نیمیتز ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه پرسی ئاسایشی خۆراك بوه‌ته كێشه‌یه‌كی جیهانی و وتویه‌تی: "له‌م باره‌یه‌وه له ماوه‌ی نێوان 2014 بۆ 2020 یه‌كێتی ئه‌وروپا 9 ملیار یۆرۆی بۆ هاوكاریی سه‌ره‌تایی ئاسایشی خۆراك و بره‌ودان به كشتوكاڵ بۆ زیاتر له 60 وڵات ته‌رخان كردوه."
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی فاو جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی پته‌وكردنی هاوكاریی نێوان رێكخراوه مرۆییه‌كان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری تا رێگری له قه‌یرانی خۆراك بگیرێت. به‌پێویستیشی ده‌زانێت سیستمێكی چاودێریی جیهانی بهێنرێته‌كایه‌وه كه گۆڕانكاریی ئه‌رێنی له دۆخی ئه‌و كه‌سانه بكات كه پێویستیان به هاوكارییه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كریستۆس ستایلاندیس، كۆمسیاری ئه‌وروپا بۆ هاوكاریی مرۆیی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قه‌یران به‌باشی زانیوه هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كبخرێن و وتویه‌تی: "له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌یه ته‌رخانكراوه و تێكڕای بودجه‌ی ته‌رخانكراویش بۆ هاوكارییه مرۆییه‌كانی بواری خۆراك گه‌یشتوه‌ته دوو ملیۆن یۆرۆ، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یرانی خۆراك زیاتر سه‌ختتر و ئاڵۆزتر بووه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ش بنبڕبڕ بكرێت و رێگه نه‌درێت قه‌یرانێكی نوێ سه‌رهه‌ڵبدات، پێویسته په‌ره به بیرۆكه‌ی نوێگه‌ریی كاریگه‌رتر بده‌ین."
راپۆرته‌كه درێژه‌ی داوه‌تێ و داوای هاوكاریی زیاتری له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كردوه ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دابینكردنی هاوكارییه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست كه‌میی خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن. جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌وڵی جدی ده‌كاته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی سیاسی له‌و ناوچانه‌ی قه‌یران به‌رۆكی گرتون، هیواشی خواستوه كه له‌رێگه‌ی به‌رقه‌راركردنی ئاشتییه‌وه حكومه‌ته‌كان له بری به‌فیڕۆدانی پاره له شه‌ڕدا، پێداویستییه ئابورییه‌كانی خۆیان پڕ بكه‌نه‌وه.
ناكرێت رێگه بدرێت خه‌ڵك له برسا بمرن
له 2ی نیسانی 2019، خۆسێ گرازانیۆ داسیلڤا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی فاو له كۆبونه‌وه‌كه‌ی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له برۆكسل باسی له قوڵایی ستراتیژیی ئه‌و قه‌یرانه كرد و وتی: "كێشه‌ی برسێتی كلیله، ئه‌وه‌تا خه‌ڵك له سه‌ده‌ی 21دا له‌تاو برسێتی ده‌مرن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره و مایه‌ی قبوڵكردن نییه، بۆئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك رزگاربكه‌ین و په‌ره‌پێدانی مرۆیی دابین بكه‌ین، پێویسته پشتیوانییه‌كان بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو باشتر بكرێن تا بتوانرێت سه‌رچاوه‌یه‌كی جێگیر بۆ گوزه‌رانیان دابین بكرێت."
PM:09:10:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت