به‌وێنه..سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی فه‌له‌ستین به‌پێ و به‌بێ ده‌ستوپێوه‌ند ده‌چێته‌سه‌ر كاره‌كه‌ی
محه‌مه‌د ئه‌شتییه
وێستگه نیوزـ
له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربونیدا، محه‌مه‌د ئه‌شتییه، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی فه‌له‌ستین به‌پێ خۆی به دیوانی سه‌رۆكایه‌تییو ه‌زیران له شاری رامه‌ڵادا كرد، میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیش ئه‌مه به‌كارێكی بێ وێنه ده‌زانن كه ته‌نها له وڵاتانی ئه‌وروپا روو ده‌دات.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2019، محه‌مه‌د ئاشتیه به‌بێ كاروانی ئۆتۆمبیل و ده‌ستوپێوه‌ند به‌ره‌و باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڕوات، له یه‌كه‌م دانیشتنی حكومه‌ته‌كه‌شیدا رایگه‌یاند: "له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه ده‌ست به‌كاركردن ده‌كه‌ین و كاتی زۆرمان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ چاوخشاندنه‌وه به نوسراودا."
رۆژی شه‌ممه 13ی نیسانی 2019، حكومه‌تی نوێی فه‌له‌ستین به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د ئه‌شتییه دووجار سوێندی یاسایی له به‌رده‌م مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی دسه‌ڵاتی فه‌له‌ستین خوارد، ئه‌وه‌ش پاش گۆڕانكاری له ده‌قی سوێنده‌كه‌دا.
PM:04:19:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت