نرخی تمه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.

به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 372 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ حه‌واڵه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 383 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بووه‌ و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 8 هه‌زار و 750  دیناری عیراقی بوو هاوكات 100 دۆلاریش به‌ 120 هه‌زار و 250 دیناری عیراقی بووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی‌ 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 8 هه‌زار و 750  دینار بوو.


PM:03:21:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت