وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوی له‌ناو برد

‌چەکە لەناوبراوەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وە 140 چه‌كی ده‌ستگیركراوی له‌ناوبرد كه‌ زیاتر چه‌كی راوكردن و ژماره‌یه‌كی كه‌م چه‌كی ئاسایی بوون.


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاندووه‌، یه‌كه‌م  هه‌نگاوی ئه‌و بڕیارەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سەبارەت بە لەناوبردنی چەکی قەدەغەکراو‌ جێبه‌جێ کرد و ئه‌و چه‌كه‌ ده‌ستگیركراوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ كارگه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسن له‌ هه‌ولێر له‌ناوبران و چه‌كه‌كان نزیكه‌ی 140 پارچه‌ چه‌كی ئاسایی و چه‌كی راوكردن بوون، به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ له ‌ناوخۆی هه‌رێم و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌سه‌ر سنوره‌كان دەستیان بەسەردا گیرابوو، كه‌ خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون‌ به‌ رێگه‌ی قاچاغ بیانهێننه‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی راگەیاندووە: له‌ دوای ئه‌و بڕیاره‌وه‌‌ تا ئێستا سه‌دان پارچه‌ چه‌كی كۆن و نوێ، كه‌ زیاتر چه‌كی راوكردن و ژماره‌یه‌كی كه‌م چه‌كی ئاسایی بوون و له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمەوە ده‌ستگیركرابوون.

باسی لەوەشکردووە: بە گوێرەی ‌بڕیاره‌كه‌، ئه‌و چەكه‌ قورس ‌و مامناوەندانه‌ی‌ راده‌ست ده‌كرێن یان دەستیان بەسەردا ده‌گیرێت لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند و بە رێكارێكی یاسایی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم 10ی شوباتی 2019 رایگەیاند، پڕۆسەی چەک داماڵین دەستپێدەکات و دەستبەسەر هەموو چەکێکیشدا دەگیرێت جگە لە دەمانچە و کڵاشینکۆف.

هــ. ر


PM:12:29:15/04/2019












ئه‌م بابه‌ته 2396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو