بوومەلەرزەیەک سنوورەکانی کرماشان و خانەقینی هەژاند
وێستگە نیوز-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزیەکی بە گوڕی 4.3 بە پلەی ڕیشتەر
سنووری شاری "قەسرشیرین"ی لە پارێزگای کرماشان و هاوکات قەزای خانەقینی
لە باشووری کوردستان هەژاندووە.
ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران بڵاویان
کردووەتەوە "کاتژمێر 11:04 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 2019.4.15 بە کاتی ئێران، لە 12 کیلۆمەتریی
شاری قەسرشیرین و 14 کیلۆمەتریی سەرپێڵزەهاو لە پارێزگای کرماشان ڕووی داوە".
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 13 کیلۆمەتریی زەوی بووە و هاوکات لە قەزای
خانەقینیش لە باشووری کوردستان هەستی پێکراوە.
هــ. ب
AM:11:54:15/04/2019
ئهم بابهته 2004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت