کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەریم "ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما ٢٨ و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی‌ ٢٦ بە ١٣ و دهۆک ٢٦ بە ١٤ و کەرکوک ٢٩ بە ١٥ پلە دەبێت".

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما ٢٤ و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی‌ ٢٤ بە ١٤ و دهۆک ٢٣ بە ١٥ و کەرکوک ٢٧ بە ١٥ پلە دەبێت.

کەشناسی هەریم وتوشیەتی "رۆژی سێشەمە (١٦ی نیسانی ٢٠١٩) سەرەتای بارانبارین لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و لە شەودا کاریگەری دەگاتە تەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێم، لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە، بارانبارین وهەورەتریشقە لە تەواوی ناوچەکان دەبێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبونەوە دەکەن".

کەشناسی هەریم ئەوەشی وتوە "پێشبینی دەکرێت ئاستی بارانبارین لە دهۆک و ناوچەشاخاویەکانی هەولێر لە سەروی ٣٠ملم بارانەوە بێت و ناوچەکانی تر لە ١٠ملم نزیک دەبێتەوە و کاریگەری ئەم بارانبارینە ڕۆژی چوارشەممە بەرەو لاوازی دەروات".
هــ. ب 


AM:11:23:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 5832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو